1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-

عَنِ ابْنِ أَبِي مُلَيْكَةَ:
عَنْ بَعْضِ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -قَالَ: أَبُو عَامِرٍ، قَالَ نَافِعٌ: أُرَاهَا حَفْصَةَ- أَنَّهَا سُئِلَتْ عَنْ قِرَاءَةِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ: إِنَّكُمْ لَا تَسْتَطِيعُونَهَا قَالَ: فَقِيلَ لَهَا أَخْبِرِينَا بِهَا. قَالَ: فَقَرَأَتْ قِرَاءَةً تَرَسَّلَتْ فِيهَا قَالَ أَبُو عَامِرٍ: قَالَ نَافِعٌ: فَحَكَى لَنَا ابْنُ أَبِي مُلَيْكَةَ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} [الفاتحة: 2] ثُمَّ قَطَّعَ {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [الفاتحة: 1] ثُمَّ قَطَّعَ {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن ئەبی مولەیكەوە دەڵێت:
لە یەکێک لە خێزانەكانی پێغەمبەرەوە -صلی الله علیه وسلم-؛ -(ئەبو عامر) دەڵێت: نافیع ووتی: پێم وایە حەفسە بوو- کە پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-، ئەویش ووتی: «ئێوە ناتوانن (وەک ئەو بیخوێننەوە)». پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن بوو. ووتی: خوێندنەوەیەکی لەسەرخۆ و ڕوون بوو، ئەبو عامر دەڵێت: نافیع ووتی: ئیبن ئەبی مولەیکە بۆی گێڕاینەوە (كە بەم شێوەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندەوە): {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} پاشان دەوەستا، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} پاشان دەوەستا، {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}.

(سەحیح - ڕاست) (أحمد) ڕیوایەتی كردووە مسند أحمد - 26470

شیکردنەوە

پرسیار كرا لە حەفسە دایکی باوەڕداران -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: ئێوە ناتوانن وەکو ئەو بخوێننەوە، پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن قورئانی دەخوێندەوە. نافیع دەڵێت: ئیبن ئەبی مولەیکە قورئانی بۆ خوێندینەوە بە خوێندنەوەیەك کە پەلەی تێدا نەکرد و لەسەرخۆ بوو؛ بۆئەوەی چۆنیەتی قورئان خوێندنی پێغەمبەریان بۆ بگێڕێتەوە -صلى الله عليه وسلم-، و شێوازی دەربڕینەكانی نزیك بكاتەوە بۆیان بۆئەوەی لێی تێبگەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، پاشان {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەكەی بڕی، وبەو شێوەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی ڕێبازی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لە خوێندنەوەی قورئاندا.
  2. جێبەجێکردنی کرداری بۆ ڕوونکردنەوەی سیفەت وچۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
  3. ڕەوایەتی خوێندنەوەی قورئان بە لەسەرخۆیی و تەجویدەوە؛ چونکە زیاتر یارمەتیدەرە بۆ تێڕامان لێی.
  4. گرنگیدانی پێشینە چاکەکان بە قورئانی پیرۆز، و بە کردەوەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
  5. گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید و زانستەکانی قورئان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

30 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية