1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مِنْ حُسْنِ إِسْلَامِ المَرْءِ تَرْكُهُ مَا لَا يَعْنِيهِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».

قال النووي: حديث حسن رواه الترمذي وغيره الأربعون النووية - 12

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە: کە لە جوانی وكامڵی ئیسلامەتی موسڵمان وكامڵی ئیمانی؛ ئەوەیە دوور بكەوێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە و تایبەت نییە بە ئەو و گرنگ نییە بۆی و سوودی پێناگەیەنێت لە قسە و کردەوەکاندا، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی کە پەیوەندییان پێوەی نییە لە کاروباری ئاین و دونیادا، چونکە سەرقاڵبوونی مرۆڤ بەوەی كە هی ئەو نییە وپەیوەندی پێوەی نییە؛ لەوانەیە سەرقاڵی بکات لەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە، ئەگەر وا نەكات لەوەیە بیبات بەرەو ئەو شتەی کە دەبێت لێی دوور بکەوێتەوە؛ چونکە مرۆڤ بەرپرسیارە لەسەر کردەوەکانی لە ڕۆژی دواییدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خەڵکی لە ئیسلامەتیدا جیاوازن، و ئیسلامەتی بە هەندێک کردەوە چاکتر وباشتر دەبێت.
  2. وازهێنان لە قسە و کردەوەی بێهوودە و زیادە؛ بەڵگەیە لەسەر کامڵبوونی ئیسلامەتی مرۆڤ.
  3. هاندان بۆ سەرقاڵبوون بەوەی کە پەیوەندی بە مرۆڤەوە هەیە لە کاروباری ئاین و دونیایدا، جا ئەگەر لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ وازهێنانی بێت لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە، کەواتە لە چاکی ئیسلامەتیش ئەوەیە سەرقاڵ بێت بەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە.
  4. ئیبن قەییم -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هەموو خۆپارێزیی (وەرعی) لە یەک وشەدا کۆکردۆتەوە، و فەرموویەتی: «لە چاکی ئیسلامی مرۆڤ وازهێنانیەتی لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە»؛ ئەمەیش وازهێنان دەگرێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە: لە قسە کردن، و سەیر کردن، و گوێگرتن، و بەركەوتن بە دەست، و ڕۆیشتن، و بیرکردنەوە، و هەموو جوڵە ئاشکرا و شاراوەکانی تر، ئەمە وشەیەکی شیفادەرە لە خۆپارێزیدا.
  5. ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئەدەب وڕەوشت.
  6. هاندان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی؛ چونکە بەهۆیەوە مرۆڤ دەزانێت چی پەیوەندی پێوەی هەیە وچی پەیوەندی پێوەی نییە.
  7. فەرمان کردن بە چاکە، و ڕێگری کردن لە خراپە، و ئامۆژگاری كردن؛ لەو شتانەن کە پەیوەندییان بە مرۆڤەوە هەیە چونکە فەرمانیان پێکراوە.
  8. مانای گشتی فەرموودەکە؛ ئەمەیش لەخۆ دەگرێت: دوورکەوتنەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە لەو شتانەی کە خوای گەورە حەرامی کردووە و ئەوەی كە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی ناخۆش بووە، هەروەها ئەوەی کە پێویستی پێی نییە لە بابەتەكانی ڕۆژی دواییدا وەكو ڕاستییە غەیبیەكان -نەبینراوەكان- و وردەکارییەکانی حوکم لە خوڵقێنراو و فەرماندا، و پرسیار کردن و گەڕان بەدوای مەسەلە گریمانەیی و دانراوەکاندا کە ڕوویان نەداوە، یان ڕەنگە هەر ڕوونەدەن، یان وێنای ڕوودانیان ناکرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو