1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَقُولُ لِأَهْلِ الجَنَّةِ: يَا أَهْلَ الجَنَّةِ؟ فَيَقُولُونَ: لَبَّيْكَ رَبَّنَا وَسَعْدَيْكَ، فَيَقُولُ: هَلْ رَضِيتُمْ؟ فَيَقُولُونَ: وَمَا لَنَا لاَ نَرْضَى وَقَدْ أَعْطَيْتَنَا مَا لَمْ تُعْطِ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ؟ فَيَقُولُ: أَنَا أُعْطِيكُمْ أَفْضَلَ مِنْ ذَلِكَ، قَالُوا: يَا رَبِّ، وَأَيُّ شَيْءٍ أَفْضَلُ مِنْ ذَلِكَ؟ فَيَقُولُ: أُحِلُّ عَلَيْكُمْ رِضْوَانِي، فَلاَ أَسْخَطُ عَلَيْكُمْ بَعْدَهُ أَبَدًا».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6549

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە نیشتەجێ بووانی بەهەشت دەفەرموێت: ئەی خەڵکی بەهەشت، وەڵامی دەدەنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری، پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا ڕازی بوون؟ دەڵێن: بەڵێ ڕازی بووین؛ ئایا چۆن ڕازی نابین لەكاتێكدا ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە! الله -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟ دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: بەردەوام لێتان ڕازی دەبم؛ وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختكردنەوە لەسەر قسە كردنی خوای گەورە -عز وجل- لەگەڵ خەڵكی بەهەشتدا.
  2. موژدەدانی خوای گەورە بە خەڵکی بەهەشت بەوەى لێیان ڕازییە، وهەرگیز لێیان توڕە نابێت.
  3. ئاماژەیە بۆ ڕازیبوونی خوای گەورە لە هەموو ئەوانەی لە بەهەشتدان سەرەڕای جیاوازی پلەوپایەیان؛ چونكە هەموویان بە یەك دەنگ وەڵامیان دایەوە: (ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية