1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ مَنَامِهِ فَلْيَسْتَنْثِرْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَبِيتُ عَلَى خَيَاشِيمِهِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 238

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەو كەسە دەكات كە بە شەو لە خەو هەڵدەستێت بەوەی سێ جار ئاو هەڵبمژێتە نێو لووتی ودەریبكات، چونكە شەیتان بەدرێژایی شەو لەسەر هەموو بەشێكی لووتی دەمێنێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دروستە ئاو بکاتە -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەریبکات بۆ ئەو كەسەی تازە لە خەو هەستاوە؛ ئەمیش بۆ لابردنی شوێنەواری شەیتان لە نێو لووتیدا، وئەگەر دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا فەرمان بە ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی زیاتر جەختی لەسەر كراوەتەوە.
  2. دەركردنی ئاوی نێو لووت (الاستنثار) سوودی ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستنشاق) تەواو دەكات؛ چونكە ئاو هەڵمژینە نێو لووت بۆ پاككردنەوەی ناو لووتە، وبە دەركردنی ئاوەكە پیسیەكانی نێو لووتیش دەردەچن.
  3. بەستنەوەى باسەکە بە خەوی شەو لە وشەی (یبیت)ەوە وەرمانگرتووە؛ چونکە ئەم وشەیە تەنها بۆ خەوتن لە شەودا بەکاردێت، هەروەها خەوی شەو درێژ وقووڵە.
  4. فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شەیتان دەچێتە نێو لاشەی مرۆڤەوە وتێکەڵی دەبێت لەکاتێکدا ئەو هەستی پێناکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية