1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات

عن أنس بن مالك رضي الله عنه:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمُعَاذٌ رَدِيفُهُ عَلَى الرَّحْلِ قَالَ: «يَا مُعَاذُ بْنَ جَبَلٍ»، قَالَ: لَبَّيْكَ يَا رَسُولَ اللهِ وَسَعْدَيْكَ، قَالَ: «يَا مُعَاذُ»، قَالَ: لَبَّيْكَ يَا رَسُولَ اللهِ وَسَعْدَيْكَ، ثَلَاثًا، قَالَ: «مَا مِنْ أَحَدٍ يَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ صِدْقًا مِنْ قَلْبِهِ إِلَّا حَرَّمَهُ اللهُ عَلَى النَّارِ»، قَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَفَلَا أُخْبِرُ بِهِ النَّاسَ فَيَسْتَبْشِرُوا؟ قَالَ: «إِذًا يَتَّكِلُوا». وَأَخْبَرَ بِهَا مُعَاذٌ عِنْدَ مَوْتِهِ تَأَثُّمًا.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پێکەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا گوناهبار بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانست).

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 128

شیکردنەوە

موعاز لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی سواریدابوون، فەرمووی: ئەی موعاز؟ وسێ جار بەم شێوەیە بانگی کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەوەى دەیڵێت.
وهەموو جارێک موعاز بەم شێوەیە وەڵامی دەدایەوە: من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا، واتا هەموو جارێک وەڵامت دەدەمەوە کە بانگم بکەیت، ولە خزمەت ویارمەتی وجێبەجێکردنی پێویستیەکانتم.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی بدات بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ)، واتا: موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ واتا درۆ نەکات لەم شاهێدی دانە، ئەگەر بمرێت لەسەر ئەمە خواى گەورە چوونە دۆزەخی لەسەر حەرام دەکات.
موعاز -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات ئەم موژدە خێرە بە خەڵکی بڵێت بۆئەوەی دڵخۆش بن؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەوەى خەڵکی تەنها پشت بەئەمە ببەستن، وکردەوەیان کەم بێت.
بۆیە موعاز بە کەسی نەووت ؛ هەتا پێش مردنی، ترسا لەوەى تووشی تاوان بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ سادەیی (تواضعی) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ موعازی لەپشتیەوە سوار کرد لەسەر ئاژەڵەکەى.
  2. ئاماژەیە بۆ شێوازێک لەشێوازەکانى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چەندجارێک بەشێوەى بانگکردن ناوى موعازی هێنا ؛ بۆئەوەى سەرنجی ئەوە بدات کە دەیڵێت.
  3. لە مەرجەکانی شاهێدیدان بە (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) ئەوەیە کە ئەو کەسەی شاهێدیەکە دەدات ؛ ڕاستگۆ بێت ودرۆزن نەبێت وگومانی نەبێت.
  4. ئەهلی تەوحید (ئەهلی یەک خوا پەرستی) بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخ نامێننەوە، ئەگەر بچنە دۆزەخەوە بە هۆی تاوانەکانیان ؛ ئەوا دەردەچن پاش ئەوەی پاک دەبنەوە لە تاوانەکان.
  5. فەزڵ وپلەو پایەی هەردوو شاهێدیدانەکە بۆ کەسێک بەڕاستگۆییەوە بیڵێت.
  6. لەهەندێک حاڵەتدا وازهێنان لە ووتنی قسەیەک ئەگەر ببێتە هۆی خراپەیەک ؛ ڕێگەپێدراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

63 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية