1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان

عن تَميم الداري رضي الله عنه، قال: سمعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«‌لَيَبْلُغَنَّ ‌هَذَا الأَمْرُ مَا بَلَغَ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ، وَلَا يَتْرُكُ اللهُ بَيْتَ مَدَرٍ وَلَا وَبَرٍ إِلَّا أَدْخَلَهُ اللهُ هَذَا الدِّينَ، بِعِزِّ عَزِيزٍ أَوْ بِذُلِّ ذَلِيلٍ، عِزًّا يُعِزُّ اللهُ بِهِ الإِسْلَامَ، وَذُلًّا يُذِلُّ اللهُ بِهِ الكُفْرَ» وَكَانَ تَمِيمٌ الدَّارِيُّ يَقُولُ: قَدْ عَرَفْتُ ذَلِكَ فِي أَهْلِ بَيْتِي، لَقَدْ أَصَابَ مَنْ أَسْلَمَ مِنْهُمُ الْخَيْرُ وَالشَّرَفُ وَالْعِزُّ، وَلَقَدْ أَصَابَ مَنْ كَانَ مِنْهُمْ كَافِرًا الذُّلُّ وَالصَّغَارُ وَالْجِزْيَةُ.

لە تەمیمی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان، هۆکاری شکۆداربوونی شکۆدارانە یان هۆکاری سەرشۆڕبوونی سەرشۆڕانە، شکۆدارییەک کە خواى گەورە بەهۆی دەستگرتن بە ئیسلامەوە دەیبەخشێت، وسەرشۆڕییەک کە خواى گەورە بەهۆی کوفر وڕەتدانەوەى ئیسلامەوە دەیسەپێنێت». تەمیم دەڵێت: ئەمەم بینی لە نێو ئەندامانى خێزانەکەم، ئەوانەى مسوڵمان بوون تووشی خێر وڕێزداری وشکۆداری بوون، وئەوانەى کافر بوون تووشی سەرشۆڕی وبچووکی وسەرانەدان بوون.

(سەحیح - ڕاست) (أحمد) ڕیوایەتی كردووە مسند أحمد - 16957

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەم ئاینە بڵاو دەبێتەوە لەسەر هەموو شوێنێكی زەوی، هەرشوێنێك شەو وڕۆژی پێبگات ؛ ئەم ئاینەیش پێی دەگات، هەموو شوێنێك لە شارەكان وگوندەكان ودەشتەكان وبیابانەكان ؛ خوای گەورە ئەم ئاینەی پێدەگەیەنێت، ئەوەی ئەم ئاینە قبوڵ بكات وباوەڕی پێبهێنێت ؛ ئەوا شكۆدار دەبێت بە شكۆداری ئیسلام، وئەوەی ڕەتی بكاتەوە وباوەڕی پێ نەهێنێت ؛ ئەوا زەلیل وڕیسوا دەبێت.
پاشان هاوەڵی بەڕێز تەمیمی داری -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكرد لە نێو خزمانیدا ڕوویدا، ئەوەی مسوڵمان بوو ؛ تووشی خێر وڕێزداری وشكۆمەندی بوو، وئەوەی كافر بوو ؛ تووشی زەلیلی وڕیسوایی بوو لەگەڵ ئەو سەرانەیشی دەیدەن بە مسوڵمانان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. موژدەیە بۆ مسوڵمانان کە ئاینەکەیان لە هەموو شوێنێکی سەر زەوی بڵاو دەبێتەوە.
  2. عیزەت وشکۆداری بۆ ئیسلام ومسوڵمانانە، وسەرشۆڕی وزەلیلی بۆ کوفر وکافرەکانە.
  3. بەڵگە ونیشانەیەکی لە بەڵگە ونیشانەکانى پێغەمبەرایەتی تێدایە ؛ چونكە بەو شێوەیە ڕوویدا كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكرد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية