عَنْ أَبِي مُوسَى رضي الله عنه قَالَ:
سُئِلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الرَّجُلِ يُقَاتِلُ شَجَاعَةً، وَيُقَاتِلُ حَمِيَّةً، وَيُقَاتِلُ رِيَاءً، أَيُّ ذَلِكَ فِي سَبِيلِ اللهِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللهِ هِيَ الْعُلْيَا، فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللهِ».

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1904

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە جیاوازی مەبەستی جەنگاوەران لەكاتی جەنگ كردندا؛ هەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی بووترێت ئازایە وهەیە لە پێناو دەمارگیری دەجەنگێت وهەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی شوێنی دیار بێت وهتد، كام لەمانە لەپێناو خوای گەورەیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی جەنگاوەر لە پێناو خوای گەورە ئەوەیە: كە دەجەنگێت بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەسڵ لە هەڵسەنگاندنی کردەوەکان بەباشی وخراپی بریتیە لە نیەتی کەسەکە وبەدڵ سۆزی ئەنجامدانی وتەنها بۆ الله بێت
  2. ئەگەر مەبەست لە جیهاد كردن بەرزكردنەوەی وشەی الله بێت، ومەبەستی ڕێگەپێدراوی تری هاتە پاڵ وەكو بەدەستهێنانی دەستكەوت -غەنیمەت-؛ ئەمە هیچ زیانێكی نابێت بۆ نیەتە بنچینەییەكە.
  3. ڕێگری کردن لە نەیارانی ئیسلام بۆ داگیر نەکردنی نیشتيمان وشتە حورمەتدارەكان لە جەنگانە لە پێناو خوای گەورە.
  4. ئەم فەزڵ وپاداشتەی باسكراوە تایبەتە بە ئەوانەی دەجەنگن لە پێناو ئەوەی وشەی الله -سبحانه وتعالی- بەرزترین بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية