عنْ ابنِ مَسْعُودٍ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ، فَانْطَلَقَ لِحَاجَتِهِ، فَرَأَيْنَا حُمَّرَةً مَعَهَا فَرْخَانِ، فَأَخَذْنَا فَرْخَيْهَا، فَجَاءَتِ الْحُمَرَةُ فَجَعَلَتْ تَفْرِشُ، فَجَاءَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «مَنْ فَجَعَ هَذِهِ بِوَلَدِهَا؟ رُدُّوا وَلَدَهَا إِلَيْهَا»، وَرَأَى قَرْيَةَ نَمْلٍ قَدْ حَرَّقْنَاهَا، فَقَالَ: «مَنْ حَرَّقَ هَذِهِ؟» قُلْنَا: نَحْنُ. قَالَ: «إِنَّهُ لَا يَنْبَغِي أَنْ يُعَذِّبَ بِالنَّارِ إِلَّا رَبُّ النَّارِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، حومڕەیەکمان بینی (جۆرێکە لە باڵندە) ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، دوو بێچووەکەیمان برد، باڵندەکە گەڕایەوە وباڵەکانى دەدا بەیەکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «کێ ئەمەى ناڕەحەت کردووە بەهۆی بردنی بێچووەکانى؟ بێچووەکانى بۆ بگەڕێننەوە»، وشوێنی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو لە لایەن ئێمەوە، فەرمووی: «کێ ئەمەی سووتاند؟»، ووتمان: ئێمە، فەرمووی: «نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە سنن أبي داود - 2675

شیکردنەوە

عبد اللەی كوری مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، هاوەڵان باڵندەیەكی حومڕەیان بینی، حومڕە جۆرێکە لە باڵندە، ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، ئەوان دوو بێچووەکەیان برد، باڵندە حومڕەکە باڵەکانى دەدا بەیەکدا لە ترسی ئەوەی بێچووەكانی لە دەستداوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: کێ ئەمەى دڵتەنگ كردووە وترساندوویەتی بە بردنی بێچووەكانی؟ پاشان فەرمانی كرد بێچووەكانی بۆ بگەڕێندرێتەوە. پاشان گوندێكی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ ئەمەی سووتاند؟ هەندێك لە هاوەڵان ووتیان: ئێمە. پێیانی فەرموو: نابێت هیچ کەسێک زیندەوەرێك سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر خوڵقێنەری ئاگر نەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خۆ داپۆشین لەکاتى سەرئاو کردن؛ ڕێگەپێدراوە.
  2. نەهی کردن لە ئازاردانى ئاژەڵان بە بردنی بێچووەکانیان.
  3. نەهی کردن لە سوتاندنی مێروولە ومێرووەکانی تر بە ئاگر.
  4. هاندان بۆ نەرمونیانی و بەڕەحم بوون بەرامبەر ئاژەڵ، وئاینی ئیسلام پێشكەوتووە لەم بابەتەدا.
  5. ئاماژەیە بۆ ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر بە ئاژەڵان.
  6. ئازار وسزادان بە دۆزەخ تایبەتە بە خواى گەورە -عز وجل-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

36 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية