1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد،

عَنْ حُذَيْفَةَ رضي الله عنه قَالَ:
كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَانْتَهَى إِلَى سُبَاطَةِ قَوْمٍ، فَبَالَ قَائِمًا، فَتَنَحَّيْتُ فَقَالَ: «ادْنُهْ» فَدَنَوْتُ حَتَّى قُمْتُ عِنْدَ عَقِبَيْهِ فَتَوَضَّأَ فَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ.

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد، منیش هەندێ دوور كەوتمەوە، فەرمووی: «نزیك بەرەوە»، دەڵێت: منیش نزیك بوومەوە هەتاوەكو لەلای پاژنەی پێیەكانی وەستام، دەستنوێژی گرت ومەسحی كرد بە سەر خوفەكانی».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 273

شیکردنەوە

حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی میز بكات؛ چووە نێو زباڵەی فڕێدراوی خەڵكانێك، مەبەست لە (زباڵە) ئەو شوێنەیە كە پیسی وپاشماوەی شتەكان وخۆڵی فڕێدراوی ماڵەكانی تێدایە، ولەو شوێنەدا بە پێوە میزی كرد، وەزۆربەی جار بە دانیشتنەوە میزی دەركرد.
حوزەیفە لێی دوور كەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نزیك بەرەوە، ئەویش نزیك بوویەوە هەتاوەكو لە پشتیەوە وەستا وئاوڕی بۆ لایەكەی تر دایەوە بەشێوەیەك سەیری نەدەكرد؛ هەروەها بۆئەوەی وەكو پەردەیەك بێت بۆی وسەیر نەكرێت لەو حاڵەتەدا.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، لەكاتی شۆردنی پێیەكانی؛ تەنها خوفەكانی مەسحكرد -خوفەكان: لەپێ دەكرێن ولە پێست وشتی تر دروست دەكرێن، وقولەپێكان دادەپۆشن-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوفەكانی دانەكەند.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەسحکردن لەسەر خوفەکان -گۆرەویەکان- ؛ ڕێگەپێدراوە.
  2. میز كردن بە پێوە ؛ ڕێگەپێدراوە، بەمەرجێك پرژی میز بەر جلەكانی ولاشەی نەكەوێت.
  3. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زباڵە وشوێنی پیسی هەڵبژارد ؛ چونكە زۆر جار میز كردن ئاسانە لەو شوێنانە وپرژی میز بەر جل ولاشەی مرۆڤ ناكەوێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية