1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت

عَنْ حُذَيْفَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا تَقُولُوا: مَا شَاءَ اللهُ وَشَاءَ فُلَانٌ، وَلَكِنْ قُولُوا: مَا شَاءَ اللهُ ثُمَّ شَاءَ فُلَانٌ».

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».

سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي -له الكبری- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە السنن الكبرى للنسائي - 10755

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مسوڵمان بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت)، یان بڵێت: (خوای گەورە وفڵان کەس بیانەوێت) ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی ویست وئیرادەی -خواستی- خوای گەورە ڕەهایە وهیچ یەكێك هاوبەشی نییە لەمەدا، بەكارهێنانی ئامرازی پەیوەندی (و) ئاماژەیە بۆ هەستكردن بەوەی یەكێك هاوبەشی خوای گەورەیە ویەكسانن. بەڵكو دەبێت بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت، پاشان فڵان كەس بیەوێت)، دان دەنێت بەوەی ویستی بەندە ملكەچی ویستی الله یە و لەژێر ویستی ئەودایە -سبحانه وتعالی- ؛ بە ووتنی: (پاشان) لەجیاتی (و)، چونكە (پاشان) بۆ بەدوای یەكدا هاتن و بەیەك نەبەستنەوە بەكاردێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی ووتنی: (ما شاء الله وشئت) واتە: (خواى گەورە وتۆ ویستتان لەسەر بێت)، وئەو ڕستانەیشى هاوشێوەى ئەمەن چونکە پیتی (و) ئاماژەیە بۆ بەراوردکردن وهاوتا بوون ؛ ئەمیش لە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خواى گەورە لە دەربڕین وقسەدا.
  2. دروستێتی ووتنی: (ما شاء الله ثم شئت) واتە: (خواى گەورە ویستی لەسەر بێت پاشان تۆ ویستت لەسەر بێت)، وئەو ڕستانەى هاوشێوەى ئەمەن کە دەستەواژەی (ثم:پاشان)ی لەگەڵدا بەکارهاتووە ؛ چونکە نەهی لێنەكراوە وئاماژە نییە بۆ بەراوردکردن وهاوتا بوون بۆیە ئاساییە.
  3. جەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (مشیئة:ویست) بۆ خواى گەورە، وجەختکردنەوە لەسەر بوونی (مشیئة:ویست) بۆ بەندە، و ویستی بەندە لە ژێر ویستی خواى گەورە دەرناچێت بەڵکو ویستی بەندە لە ژێر دەسەڵات وتواناى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالی-.
  4. نەهی كردن لە شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله تەنانەت ئەگەر لە دەربڕین وقسەیشدا بێت.
  5. ئەو كەسەی ئەم دەستەواژە نەهی لێكراوە دەڵێت: ئەگەر باوەڕی وابێت كە ویستی بەندە وەكو ویستی الله یە -عز وجل- ویەكسانن لە گشتگیری وڕەهایی، یان باوەڕی وابێت ویستی بەندە سەربەخۆیە ؛ ئەمە شیركی گەورەیە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت ویستی بەندە لە خوار ویستی خوای گەورەیە ؛ ئەمە شیركی بچووكە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية