1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا عَدْوَى، وَلَا طِيَرَةَ، وَيُعْجِبُنِي الْفَأْلُ» قَالَ قِيلَ: وَمَا الْفَأْلُ؟ قَالَ: «الْكَلِمَةُ الطَّيِّبَةُ».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 2224

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە بیروباوەڕی خەڵكی جاهیلیەت بەوەی نەخۆشی خۆی دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر ؛ بەبێ قەدەری خوای گەورە، ئەمە بیروباوەڕێكی پوچەڵە. وباوەڕبوون بە شومیەتی پوچەڵە، ئینجا باوەڕ بە شومێتی بێت لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارەكان وڕۆژەكان وهتد. لێرەدا باسی باڵندەی كرد كە بەدەستەواژەی -الطیرة- لە فەرموودەكەدا هاتووە؛ وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لەلای خەڵكی جاهیلیەت بڵاو بوو، پێش دەستپێكردنی كارێك یان سەفەرێك یان بازرگانیەك باڵندەكەیان هەڵدەدا، ئەگەر بەلای ڕاست بڕۆیشتیایە ؛ بەهیوا بوون وكارەكەیان دەكرد، وئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بڕۆیشتایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە -فەئل : قسەی جوان وشیرین-ی پێ خۆشە، ئەمیش ئەو قسانەیە مرۆڤ دەیبیستێت لە وشەی جوان وباش ودەبنە هۆی ئاسوودەبوونی، و وایلێدەكەن گومانی باش ببات بە پەروەردگاری.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. تەوەكول وپشت بەستن تەنها بە الله، وهەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە، وشەڕ وزیانیش تەنها الله دووری دەخاتەوە -سبحانه وتعالی-.
  2. نەهی كردن لە شومێتی، ئەمیش بریتیە لە باوەڕبوون بە شومێتی لە هەندێك شتدا، و بەهۆیەوە هەندێك كردەوە نەکرێت.
  3. وشەی جوان وشیرین -فەئل- لە شومێتی نییە ؛ كە نەهی لێكراوە، بەڵكو وشەی جوان لە گومان باشییە بە الله -سبحانه وتعالی-.
  4. هەموو شتێك ڕوودەدات بە ئەندازەگیری وقەدەری الله ی تاك وبێ هاوتا وبێ هاوبەش -سبحانه وتعالی-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية