عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الدُّنْيَا سِجْنُ الْمُؤْمِنِ وَجَنَّةُ الْكَافِرِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2956

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا بۆ ئیماندار وەكو زیندان وایە چونكە پابەندی ئەركە شەرعیەكانە بە ئەنجامدانی فەرمانپێكراوەكان ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان، ئەگەر بمرێت لە ئەم ئەركانە دەحەوێتەوە ودەڕوات بۆ ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- بۆی ئامادە كردووە لە نیعمەتی بەردەوام ونەبڕاوە، وئەم دونیایە بۆ كافر وەكو بەهەشت وایە؛ چونكە هەرچیەك نەفسی ئارەزووی بکات وفەرمانی پێبكات، ئەوە جێبەجێی دەكات، بۆیە كاتێك دەمرێت دەچێت بەرەو ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- ئامادەی كردووە بۆی لە سزای بەردەوام وهەتاهەتایی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەوی دەڵێت: هەموو ئیماندارێك زیندانیكراوە وقەدەغە كراوە لە شەهوەت وئارەزوو حەرامكراو وناپەسەندەكان لە دونیادا، وسپێردراوە بە ئەنجامدانی پەرستنە قورسەكان، بۆیە كاتێك دەمرێت دەحەوێتەوە لە ئەمە، ودەگەڕێتەوە بۆ لای ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- ئامادەی كردووە لە نیعمەتی بەردەوام، وئارامی تەواو بە بێ كەموركورتی، بەڵام كافر لە دونیادا ئارەزووەکانی ئەنجامدەدا ئەگەرچیش كەم وتێكەڵ بوو لەگەڵ ناڕەحەتیەكان، بۆیە كاتێك دەمرێت بەرەو سزا وئازار وناڕەحەتی بەردەوام وهەتاهەتایی دەڕوات.
  2. سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرمووێت: (زیندانی ئیماندارە)؛ ئەگەر ئیماندار لە نێو نیعمەتشدا بێت ئەوا بەهەشت خێرترە بۆی، وكاتێك دەفەرموێت: (وبەهەشتی كافرە)؛ ئەگەر كافر لە نێو ناڕەحەتیشدا بێت ئەوا دۆزەخ شەڕترە بۆی.
  3. بێ نرخی دونیا لەلای خودای گەورە -سبحانه وتعالى-.
  4. دونیا شوێنی تاقیکردنەوەیە بۆ ئیمانداران.
  5. كافر پەلەی كرد بۆ بەدەستێهنانی بەهەشتەكەی لە دونیادا؛ بۆیە سزا درا بە بێبەشكردنی لە بەهەشت ونیعمەتەكانی ناوی لە قیامەتدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية