1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە

عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ مِنَ اللَّهِ، وَالحُلُمُ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَإِذَا حَلَمَ أَحَدُكُمْ حُلُمًا يَخَافُهُ فَلْيَبْصُقْ عَنْ يَسَارِهِ، وَلْيَتَعَوَّذْ بِاللَّهِ مِنْ شَرِّهَا، فَإِنَّهَا لاَ تَضُرُّهُ».

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3292

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەون بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وئەو خەونەی حەزی پێناكات ودڵتەنگی دەكات لە شەیتانەوەیە.
هەركەسێك لە خەوندا شتێكی بینی كە حەزی پێناكات؛ ئەوا با تف بكات بە لای چەپیدا، وپەنا بە خودا بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا خوای گەورە ئەم شتانەی كردووە بە هۆكاری سەلامەتبوون لەو شەڕ وزیانەی كە لەوەیە بەهۆی خەونە ناخۆشەكەوە تووشی بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خەونی خۆش (روئیا) وخەونی ناخۆش (حولوم) ئاماژەیە بۆ ئەو شتانەی كە خەڵكی لە خەونەكانیاندا دەیانبینن، زۆرینەی خەونی خۆش (روئیا)؛ شتی خێر وچاكی تێدا دەبینێت، وزۆرینەی خەونی ناخۆش (حولوم)؛ شتی شەڕ وخراپ وناشیرینی تێدا دەبینێت، ولە زمانی عەرەبیدا (روئیا وحولوم) لە شوێنی یەكتر بەكاربهێنرێن وەكو ئاماژەیەك بۆ خەون بینین.
  2. بەشەكانی خەون بینین: 1- بینینی خەوی چاك: ئەم خەونە حەقە وموژدەیە لەلایەن الله وە، ئیماندار خۆی دەیبینێت یان كەسێك خەوی پێوە دەبینێت. 2- قسەی دەروون: ئەم خەونانە ڕوودەدەن بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لەخەیاڵی لەگەڵ خۆی دەدوێت لەكاتی بەخەبەر بوونی. 3- خەون بینین لە شەیتانەوە: ئەمە ترساندن وتۆقاندن وغەمبار كردنە لەلایەن شەیتانەوە بۆئەوەی نەوەی ئادەم دڵتەنگ بێت.
  3. بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە جۆرەكانی خەون؛ دەبێت سێ شت بكات: حەمد وستایشی الله بكات، وموژدەی خۆشی لێ وەربگرێت، وباسی بكات تەنها بۆ ئەو كەسانەی خۆشیانی دەوێت نەك ئەوانەی ڕقی لێیانە.
  4. بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە ڕێكارەكانی خەونی ناخۆش؛ پێنج شت جێبەجێ دەكرێت: پەنا بە الله بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، ولە شەڕ وخراپەی شەیتان، وكاتێك خەبەری دەبێتەوە؛ سێ جار تف بكات بەلای چەپیدا، وبۆ هیچ یەكێك باسی نەكات، وئەگەر بیەوێت دیسانەوە بخەوێتەوە ئەوا لەسەر لایەكەی تری بخەوێت؛ ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية