1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«رُبَّ أَشْعَثَ مَدْفُوعٍ بِالْأَبْوَابِ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللهِ لَأَبَرَّهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2622

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە كەسی وا هەیە لەنێو خەڵكیدا؛ قژی پیس وتۆزاویە وچەوری ناكات وزۆر نایشوات، وهیچ ڕێز وقەدرێكی نییە لەلای خەڵكی ولە بەر دەرگاكانیان پاڵی پێوە دەنێن ودووری دەخەنەوە ئەگەر بیبینن؛ ئەمیش وەكو بەكەمدانانێك بۆی، بەڵام ئەگەر ئەم كەسە سوێند بخوات كە خوای گەورە شتێك جێبەجێ بكات ئەوا وەكو ڕێزلێنانێك بۆی؛ خوای گەورە وەڵامی داواكەی دەداتەوە، وسوێندەكەی لە شكاندن دەپارێزێت، ئەمیش بەهۆی فەزڵ وبەرزی پلەی لەلای الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خوای گەورە سەیری ڕواڵەتی بەندە ناكات بەڵكو سەیری دڵ وكردەوەكانی دەكات.
  2. لەسەر مرۆڤە کە گرنگی بدات بەدڵی وکردەوەکانى زیاتر لەگرنگیدانى بە لاشە وجلوبەرگی.
  3. سادەیی وخۆزەلیل كردن وملکەچی بەرامبەر الله -سبحانه وتعالى- هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەى نزا؛ بۆیە الله -سبحانه وتعالى- وەڵامی ئەو نزایانە دەداتەوە کە دۆستە -وەلیە- تەقوادارە خۆدەرنەخەرەکانی سوێندی تێدا دەخۆن بۆئەوەى پەروەردگار وەڵامیان بداتەوە.
  4. ڕوونكردنەوەی پەروەردە كردنی پێغەمبەرایەتیە بۆ مرۆڤەكان؛ بۆئەوەی یەكتر بە كەم دانەنێن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

41 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية