عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلَّا المُجَاهِرِينَ، وَإِنَّ مِنَ المُجَاهَرَةِ أَنْ يَعْمَلَ الرَّجُلُ بِاللَّيْلِ عَمَلًا، ثُمَّ يُصْبِحَ وَقَدْ سَتَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ، فَيَقُولَ: يَا فُلاَنُ، عَمِلْتُ البَارِحَةَ كَذَا وَكَذَا، وَقَدْ بَاتَ يَسْتُرُهُ رَبُّهُ، وَيُصْبِحُ يَكْشِفُ سِتْرَ اللَّهِ عَنْهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو:
«هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6069

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە مسوڵمانی گوناهبار ؛ هیوا هەیە بەوەی خوای گەورە لێی ببورێت ولێی خۆش بێت، جگە لە ئەو كەسە نەبێت كە تاوان ئاشكرا دەكات وشانازی پێوە دەكات بەئەوپەڕی بێ ئابڕووییەوە ؛ ئەمە شایستەی لێخۆشبوون نییە، بە شەو گوناهێك دەكات، پاشان كاتێك بەیانی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، باسی گوناهەكەی بۆ خەڵكی دەكات ؛ بەوەی دوێنی فڵان گوناهی كردووە، شەوی بەسەردا ڕۆیشت ؛ خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام كاتێك بەیانی بەسەردا هات ؛ داپۆشینی خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد !!

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ناشیرینی ئاشکراکردنی تاوان ؛ پاش ئەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەندەى داپۆشی وسیتری کرد.
  2. ئاشکراکردنی تاوان هۆکارە بۆ بڵابوونەوەى داوێن پیسی وخراپەکاری لە نێو ئیمانداران.
  3. هەرکەسێک خواى گەورە لە دونیادا دایبپۆشێت وسیتری بکات؛ ئەوا لە قیامەتدا دایدەپۆشێت وسیری دەکات، وئەمیش لە فراوانی ڕەحمەت وبەزەیی خواى گەورەیە بەرامبەر بە بەندەکانى.
  4. هەركەسێك تووشی تاوانێك بوو ؛ دەبێت خۆی دابپۆشێت وتەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە.
  5. گەورەیی تاوان لەئەستۆی ئەوانەی بە ئاشكرا گوناهـ دەكەن، وسەلامەتی وپارێزراو بوونیان لەدەست داوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية