1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ سمعتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يقولُ:
«أَلاَ إِنَّ الدُّنْيَا مَلْعُونَةٌ، مَلْعُونٌ مَا فِيهَا، إِلاَّ ذِكْرُ اللهِ وَمَا وَالاَهُ وَعَالِمٌ أَوْ مُتَعَلِّمٌ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك».

(حەسەن - باش) (الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2322

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا وئەوەی تێیدایە خودا ڕقی لێیبەتی وسەرزەنشتكراوە، ودووخراوەتەوە لە ستایشی پەروەردگار بۆی، ئەوەی تێیدایە بە چاكە وەسف ناكرێت؛ چونكە هەمووی هۆكارە بۆ سەرقاڵبوون لە الله وبەندەكان لە ئەو دوور دەخەنەوە، مەگەر یادی الله نەبێت وئەوەی نزیكە لێوەی وهۆكارە بۆی لەو شتانەی خودا خۆشی دەوێت، یان زانایەك خەڵكی فێری زانستی شەرعی دەكات، یان فێرخوازێك فێری ئەم زانستە بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراو نییە نەفرەت کردن لە دونیا بەشێوەیەکی ڕەها؛ چونکە فەرموودەى تر هاتووە نەهی لەمە دەکات، بەڵام ڕێگەپێدراوە نەفرەت -لەعنەت- بکرێت لەو شتانەى تێیدایە کە بەندە دوور دەکەنەوە لە خواى گەورە وسەرقاڵی دەکەن لە گوێڕایەڵی وپەرستنی.
  2. هەموو دونیا وئەوەى تێیدایە تەنها یاری وکات بەسەربردن وڕابواردنە؛ جگە لە یادی خواى گەورە وهۆکارە یارمەتیدەکان نەبێت بۆ یادی پەروەدگار.
  3. ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلەپایەى زانستی شەرعی وزانایان وفێرخوازانی.
  4. ئیبن تەیمیە دەڵێت: ئەوەی تێیدایە؛ یان حەرامە وسەرزەنشتكراوە بەبێ هیچ گومان ولێكدانەوەیەك، یان حەڵاڵە بۆ كۆكردنەوە وشانازی وكێبڕكێ بەكاردێت؛ لە حەڵاڵدا ئەگەر ئەم سیفەتانە وهاوشێوەكانی تێدا بێت ئەوا بێزراوە لەلای ژیرەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية