1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت

عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَقِيتُ إِبْرَاهِيمَ لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِي فَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ، أَقْرِئْ أُمَّتَكَ مِنِّي السَّلاَمَ، وَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ الجَنَّةَ طَيِّبَةُ التُّرْبَةِ عَذْبَةُ الْمَاءِ، وَأَنَّهَا قِيعَانٌ، وَأَنَّ غِرَاسَهَا سُبْحَانَ اللهِ وَالحَمْدُ لِلَّهِ وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ».

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان ڕابگەیەنە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگار وشیرینە، وشوێنێکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە».

حەسەنە بە ئاماژەكانی تر (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە سنن الترمذي - 3462

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو ئیبراهیمی خەلیلی بینی -علیه السلام- لە شەوی ئیسرا ومیعراجدا، پێی فەرموو: ئەی موحەمەد، سەلامی من بگەیەنە بە ئومەتەكەت، وپێیان ڕابگەیەنە كە بەهەشت خۆڵ وخاكەكەی پاك ونەرم وجوانە، وئاوەكەی سازگارە وسوێری تێدا نییە، وبەهەشت خاكێكی پان وفراوان وتەختە وداری تێدا نییە، وچاندنی دارەكان بە ووتنی وشە پاكەكانە، ئەمیش ئەو وشانەن كە پاداشتیان بەردەوامە وهەر دەمێنێتەوە: (سُبْحَانَ اللهِ، وَالحَمْدُ لِلَّهِ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)، هەركاتێك مسوڵمان ئەم وشانە بڵێت ودووبارەیان بكاتەوە ئەوا داری بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە زۆر یادکردنی خواى گەورە بۆئەوەى بەندە داری زۆری بۆ بچێندرێت لە بەهەشتدا.
  2. فەزڵ وپلە وپایەى ئومەتی ئیسلام، چونکە ئیبراهیم -علیه السلام- سەلامی لێیان کردووە.
  3. ئیبراهیم -علیه السلام- هانی ئومەتی موحەمەد دەدات -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى زۆر یادی خواى گەورە بکەن -سبحانه وتعالى-.
  4. تەیبی دەڵێت: بەهەشت خاكێكی پان وفراوانە، پاشان خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە فەزڵی خۆی دار وكۆشكی زۆری تێدا دروستكردووە بەپێی كردەوەكانی بەندەكان؛ هەموو بەندەیەك شتێكی پێدەبەخشرێت كە تایبەتە بە ئەو بەپێی كردەوەكانی، وخوای گەورە ئەنجامدانی ئەو كردەوانەی لەسەر بەندە ئاسان كرد كە بۆ ئەنجامدانیان خوڵقێنراوە و بۆئەوەی پاداشتی دەستبكەوێت، هەروەها وایلێكرد وەكو ئەو كەسە بێت كە ئەو دارانە دەچێنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية