1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَمَّا عُرِجَ بِي مَرَرْتُ بِقَوْمٍ لَهُمْ أَظْفَارٌ مِنْ نُحَاسٍ يَخْمُشُونَ بها وُجُوهَهُمْ وَصُدُورَهُمْ، فَقُلْتُ: مَنْ هَؤُلَاءِ يَا جِبْرِيلُ، قَالَ: هَؤُلَاءِ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ لُحُومَ النَّاسِ، وَيَقَعُونَ فِي أَعْرَاضِهِمْ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، ووتم: ئەوانە کێن ئەی جبریل؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن کە گۆشتی خەڵکی دەخۆن، وتانە وتەشەر لە کەسایەتیان دەدەن».

(حەسەن - باش) (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە سنن أبي داود - 4878

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە کاتێک بەرز کرایەوە بەرەو ئاسمان لە شەوی شەوڕەوی وبەرزبوونەوە (ئیسرا ومیعراج)؛ بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بوو كە نینۆکیان لە مس بوو، وچڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە جبریل كرد -علیه السلام-: ئەوانە چییان كردووە هەتا بەو شێوەیە سزا بدرێن؟ جبریل -علیه السلام- فەرمووی: ئەوانە غەیبەتی خەڵكی دەكەن، وقسە لەسەر ناوبانگ وكەسایەتیان دەكەن بە ناهەق.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداریەكی توند سەبارەت بە غەیبەت کردن، وچواندنى غەیبەتکەر بە گۆشت خۆری مرۆڤ.
  2. تانەدان وبە خراپە باسكردنی خەڵكی وهاوماناكانیان؛ هەموو ئەمانە غەیبەتن ولە تاوانە گەورەكانن.
  3. كاتێك دەفەرموێت: (چڕنووكیان...دەدا)؛ تەیبی دەڵێت: چونكە چڕنووكدان لە ڕوو وسینگ لە سیفەتی ئەو ئافرەتانەیە كە هاوار دەكەن لەكاتی ناخۆشیدا؛ بۆیە كردیانی بە سزا لەسەر ئەوانەی غەیبەتی مسوڵمانان دەكەن وبوهتانیان بۆ هەڵدەواسن، وئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم كارانە لە سیفەتی پیاوان نییە، بەڵكو سیفەتی ئەو جۆرە ئافرەتانەیە لە خراپترین حاڵ وقێزەوەنترین دیمەندا.
  4. واجبێتی باوەڕهێنان بە غەیب وبە هەموو ئەو شتانەی خوای گەورە بە پێغەمبەرەكەی ڕاگەیاندووە -صلى اللە علیە وسلم-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية