1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش

عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«مَا زَالَ يُوصِينِي جِبْرِيلُ بِالْجَارِ، حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ».

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6014

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- بەردەوام دووبارەی دەکردەوە وفەرمانی پێدەکرد کە گرنگی بەدراوسێ بدات، مسوڵمان یان کافر ، خزم یان بیانی بێت، ئەم گرنگیدانە بە پاراستنی مافەکانى وئازار نەدانی دێتە دی، وهەروەها چاکەکار بوون بەرامبەر وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى، تەنانەت بەهۆی زۆری دووبارە وفەرمانکردن لەلایەن جبریلەوە سەبارەت بە ئەم بابەتە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو وەحی دادەبەزێت کە فەرماندەکات بە بەخشینی بەشێک لە میرات بەدراوسێ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گەورەیی مافی دراوسێ و واجبە گرنگی بە ئەم مافە بدرێت.
  2. زۆر جەختکردنەوە لەسەر مافى دراوسێ بە وەسیەت وئامۆژگاریکردن لەجبریلەوە ؛ مانای ئەوەیە کە گرنگە ڕێزی لێبگیرێت وخۆشەویستی بۆی هەبێت وچاکەکاری بەرامبەر بکرێت، وزیانی لە سەر لابدرێت، وسەردانی نەخۆشی بکرێت، وپیرۆزبایی لێبکرێت لە کاتی خۆشیدا، ودڵدانەوە هەبێت بۆی لە کاتی ناخۆشیدا.
  3. هەرچەندە دەرگای دراوسێ نزیکتر بێت ئەوا مافی زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە.
  4. تەواوی وکەماڵی شەریعەت لەوەى پێی هاتووە کە دەبێتە هۆکاری چاککردنی کۆمەڵگا ؛ لەوانەش چاکەکاری بەرامبەر دراوسێ ولابردنی زیان لەسەری.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية