عَنْ مَيْمُونَةُ أُمِّ المؤمِنينَ رضي الله عنها قَالتْ:
وَضَعْتُ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غُسْلًا، فَسَتَرْتُهُ بِثَوْبٍ، وَصَبَّ عَلَى يَدَيْهِ، فَغَسَلَهُمَا، ثُمَّ صَبَّ بِيَمِينِهِ عَلَى شِمَالِهِ، فَغَسَلَ فَرْجَهُ، فَضَرَبَ بِيَدِهِ الأَرْضَ، فَمَسَحَهَا، ثُمَّ غَسَلَهَا، فَمَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ، وَغَسَلَ وَجْهَهُ وَذِرَاعَيْهِ، ثُمَّ صَبَّ عَلَى رَأْسِهِ وَأَفَاضَ عَلَى جَسَدِهِ، ثُمَّ تَنَحَّى، فَغَسَلَ قَدَمَيْهِ، فَنَاوَلْتُهُ ثَوْبًا فَلَمْ يَأْخُذْهُ، فَانْطَلَقَ وَهُوَ يَنْفُضُ يَدَيْهِ.

لە مەیمونەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
« ئاوم دانا بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی خۆی بشۆرێت (پاش لەشگرانبوونی)، بە قوماشێك پۆشیم (پەردەم بۆ دانا)، وئاوی كرد بەدەستەکانیدا وشۆردنی، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بەسەر دەستی چەپی، ودامێنی (عەورەتی) شۆرد، ودەستەكانی دا بەسەر زەویدا ومەسحی كرد، پاشان شۆردی، دواتر ئاوی ڕادا لە دەم ولوتی، ودەمو چاو وهەردوو قۆڵی (باڵەکانی) شۆرد، پاشان ئاوی کرد بەسەر (قژ) ولاشەیدا، دواتر چەمایەوە وپێیەکانی شۆرد، وپارچەیەک قوماشم بۆ هێنا بەڵام وەری نەگرت، ڕۆیشت وئاوی سەر دەستەكانی لادەدا».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 276

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران مەیمونە -ڕەزای خوای لێبێت- سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردنی -غوسڵی- پێغەمبەری باسكرد -صلى اللە علیە وسلم- لە لەشگرانی، سەرەتا ئاوی بۆ دانا بۆئەوەی خۆی پێ بشوات، وبە قوماشێك پەردەی بۆ دانا بۆئەوەی لە پشتیەوە خۆی بشوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم كارانەی ئەنجام دا:
یەكەم: ئاوی کرد بە دەستیدا وشۆردنی پێش ئەوەی دەستی بخاتە نێو ئاوەكە.
دووەم: بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بە دەستی چەپی ودامێنی شۆرد؛ بۆئەوەی شوێنەواری لەشگرانی بەسەرەوە نەمێنێت.
سێیەم: دەستی دا بەسەر زەویدا، ومەسحی كرد پاشان شۆردی بۆئەوەی شوێنەواری ناپاكی بەسەرەوە نەمێنێت.
چوارەم: ئاوی ڕادایە نێو دەمی وجوڵانی وغەرەغەرەی پێكرد لەنێو دەمیدا پاشان فڕێی دا، وئاوی هەڵمژیە نێو لووتەكانی بە هەناسەی، پاشان ئاوەكەی فڕێدایە دەرەوە.
پێنجەم: دەم وچاو وباڵەكانی -سەرەپەنجەكانی هەتاوەكو ئانیشكیشی- شۆرد.
شەشەم: ئاوی كرد بەسەر سەریدا.
حەوتەم: ئاوی كرد بەسەر هەموو بەشەكانی تری لاشەی.
هەشتەم: لە شوێنەكەی خۆی لاچوو، ولە شوێنێكی تر پێیەكانی شۆرد چونكە پێشتر نەیانی شۆردبوو.
پاشان پارچە قوماشێكی بۆ هێنا بۆئەوەی خۆی پێ وشك بكاتەوە بەڵام وەری نەگرت، وبە دەستەكانی ئاوی لەسەر لاشەی لادەبرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگیدان بە وردەكاریەكانی ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلایەن خێزانەكانیەوە ؛ ئەمیش بۆ فێركردنی ئومەت.
  2. ئەم شێوازی خۆشۆردنە (غوسڵ كردنە) یەكێكە لەوانەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- لە سیفەتەكانی خۆشۆردنی كامڵ لە لەشگرانی، بەڵام شێوازی واجب ئەوەیە ئاو هەموو لاشە بگرێتەوە -ئاو بهێنێت بەسەر هەموو لاشەدا- لەگەڵ ئاو ڕادانە نێو دەم ولووت ودەركردنی.
  3. وشككردنەوەی لاشە بە پارچە قوماشێك یان وازلێهێنانی لەپاش خۆشۆردن ودەستنوێژگرتن ؛ ڕێگەپێدراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية