1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ ثُمَّ أَتَى الْجُمُعَةَ فَاسْتَمَعَ وَأَنْصَتَ غُفِرَ لَهُ مَا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجُمُعَةِ وَزِيَادَةُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ، وَمَنْ مَسَّ الْحَصَى فَقَدْ لَغَا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ، وئەوەى دەست لە وردە بەرد بدات (خۆی سەرقاڵ بکات لە کاتی وتارەکەدا)؛ ئەوا قسە وکردەوەى پوچی ئەنجامداوە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 857

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت بە جێبەجێكردنی پایەكانی وسونەت وئەدەبەكانی، پاشان بێت بۆ نوێژی هەینی وبە جوانی گوێ بۆ وتاربێژ بگرێت، وبێدەنگ بێت لە ووتن وكردنی شتی پوچەڵ؛ ئەوا خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی دە ڕۆژی خۆشدەبێت، لە نوێژی هەینیەوە بۆ نوێژی هەینی دواتر وزیادەی سێ ڕۆژ؛ چونكە پاداشتی چاكە بە دە هێندەیە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە ئامادە نەبوونی دڵ لەكاتی وتار وئامۆژگاریدا، بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەندامەكان بە دەستلێدان لە بەرد وهۆكاری تری سەرقاڵكەر، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا تووشی پوچەڵ بووە، ئەوەی تووشی پوچەڵ بێت ئەوا بێبەشكراوە لە پاداشتی نوێژی هەینی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان وئامۆژگاری بۆ دەستنوێژگرتن بە شێوازێکی جوان وکامڵ، وهەروەها بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی جومعە.
  2. فەزڵ وپلە وپایەى نوێژی جومعە.
  3. واجبە مسوڵمان بە جوانى گوێ بۆ وتاری جومعە بگرێت، وخۆی سەرقاڵ نەکات بە قسەکردن ویان هەرشتێکی تر.
  4. ئەوەی خۆی سەرقاڵ بكات لەكاتی وتاردا ؛ نوێژی هەینیەكەی دروستە وفەرزێتی ئەم نوێژەی لەسەر لادەچێت، بەڵام پاداشت لەدەست خۆی دەدات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية