1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خواى گەورە دەفەرموێت: من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵنێت بە یادکردنم

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «يقول الله تعالى: أَنَا مَعَ عَبْدِي مَا ذَكَرَنِي وَتَحَرَّكَتْ بِي شَفَتَاهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خواى گەورە دەفەرموێت: «من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵێنێت بە یادکردنم».

صەحیحە لغیره ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرکەسێک یادی خودا بکات ئەوا خودا نزیکە لەو کەسە، و لەگەڵ ئەودا دەبێت لە هەموو کاروبارێکیدا، بۆیە سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات ویارمەتی دەدات ونزاکانى وەڵام دەداتەوە. ولە فەرموودەیەکی تردا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: (أنا عند ظن عبدي بي وأنا معه إذا ذكرني، فإن ذكرني في نفسه ذكرته في نفسي، وإن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ خير منهم)، واتە: (من بە گوێرەی گومانی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم کە زیکر ویادی من بکات، ئەگەر بەندەکەم یادی من بکات لە نەفسی خۆیدا ئەوا من یادی ئەو دەکەم لە نەفسی خۆمدا، وئەگەر باس ویادی من بکات لە شوێن وکۆڕ ودانیشتنێکدا بکات ئەوا من لە شوێنێکی خێرتر لەو شوێن ودانیشتنە باسی ئەو دەکەم).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی