عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ رَضِيَ اللَّهِ عَنْهُ قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ! إِنَّ شَرَائِعَ الإِسْلَامِ قَدْ كَثُرَتْ عَلَيْنَا، فَبَابٌ نَتَمَسَّكُ بِهِ جَامِعٌ؟ قَالَ:
«لاَ يَزَالُ لِسَانُكَ رَطْبًا مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ». وفي رواية: مِنْ حَدِيثِ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: آخِرُ مَا فَارَقْتُ عَلَيْهِ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ قُلْتُ: أَيُّ الأَعْمَالِ خَيْرٌ وَأَقْرَبُ إِلَى اللَّهِ؟ قَالَ: «أَنْ تَمُوتَ وَلِسَانُكَ رَطْبٌ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ».

لە عبد الله ی كوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا !شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لە سەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین و هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی:
«زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله». ولە گێڕانەوەیەكدا: لە فەرموودەی موعازی كوڕی جەبەل -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دوایین شت كە لەسەری پێغەمبەری خودام جێهێشت -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو كە ووتم: چی كردەوەیەك خێرترینە ونزیكترمان دەكاتەوە لە الله؟ فەرمووی: «ئەوەیە بمریت و زمانت پاێاو بێت بە زیکر ویادی الله -عَزَّ وَجَلَّ-».

(سەحیح - ڕاست) رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان الأربعون النووية - 50

شیکردنەوە

پیاوێك سكاڵای هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی پەرستنە سونەتەكان زۆر بوون لەسەری هەتا وای لێهاتووە ناتوانێت ئەنجامیان بدات بەهۆی لاوازبوونی، پاشان پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەكی ئاسان كە ببێـتە هۆی بەدەستهێنانی خێری زۆر ودەستی پێوە بگرێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كرد بەوەی زمانی بەردەوام شێدار وجوڵاو بێت بە یادكردنی الله -سبحانه وتعالی- لە هەموو كات وحاڵێكدا؛ ئەمیش بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله واستغفر الله) ونزاكردن وزیكرەكانی تر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی بەردەوامبوون لەسەر یادی خواى گەورە -سبحانه وتعالی-.
  2. لە گەورەیی فەزڵی پەروەردگار ئەوەیە هۆکارەکانى دەستکەوتنی پاداشتی ئاسانکردووە.
  3. جیاوازی فەزڵ وپلەى بەندەکان لە بەشیان لە دەرگاکانى خێر وچاکەکاری.
  4. زۆر یادکردنی خواى گەورە بە زمان بە تەسبیح وتەحمید وتەهلیل وتەکبیر وجگە لە ئەوانە؛ کە یادکردنی دڵیشی لەگەڵدا بێت جێگای زۆرێک لە پەرستنە سونەتەکان دەگرێتەوە.
  5. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەچاوی پرسیارکاران دەکات بە وەڵامدانەوەى هەریەکێکیان بەو شێوەیەی گونجاوە بۆیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو