1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە

عَنْ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ سَلَامٍ رضي الله عنه قَالَ: لَمَّا قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ انْجَفَلَ النَّاسُ قِبَلَهُ، وَقِيلَ: قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ، قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ، ثَلَاثًا، فَجِئْتُ فِي النَّاسِ لِأَنْظُرَ، فَلَمَّا تَبَيَّنْتُ وَجْهَهُ، عَرَفْتُ أَنَّ وَجْهَهُ لَيْسَ بِوَجْهِ كَذَّابٍ، فَكَانَ أَوَّلُ شَيْءٍ سَمِعْتُهُ تَكَلَّمَ بِهِ أَنْ قَالَ:
«يَا أَيُّهَا النَّاسُ، أَفْشُوا السَّلَامَ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ، وَصِلُوا الْأَرْحَامَ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ، تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلَامٍ».

لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی:
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن ابن ماجه - 3251

شیکردنەوە

كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وخەڵكی بینیان بەخێرایی بەرەو ڕوویەوە چوون، یەكێك لەوانە عبد الله ی كوڕی سەلام بوو -ڕەزای خوای لێبێت- كە ئەو كاتە جولەكە بوو، كاتێك بینی زانی كە ڕووی لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت؛ چونكە نور وڕۆشنایی وجوانی وشكۆ وهەیبەتی ڕاستگۆیی تێدا دەدرەوشێتەوە، یەكەم شت كە بیستی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئامۆژگاری خەڵكی كرد بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەك كە هۆكارن بۆ چوونە بەهەشت، لەوانەیش:
یەكەم: بڵاوكردنەوەی سەلامكردن ودەرخستنی وزۆر ووتنی بەرامبەر ئەو كەسەی دەیناسیت وئەو كەسەیشی كە نایناسیت.
دووەم: خواردن بەخشین بە خێركردن ودیاری ومیوانداری.
سێیەم: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندی خزمایەتی ونزیكایەتیت هەیە لەگەڵیان لە ئاراستەی دایك وباوكەوە.
چوارەم: ئەنجامدانی شەونوێژ لە شەودا لەكاتێكدا خەڵكی خەوتوون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بڵاوكردنەوەی سەلامكردن لە نێو مسوڵماناندا ؛ سوننەتە، بەڵام نامسوڵمان نابێـت سەرەتا سەلامی لێبكرێت، وئەگەر ئەو سەلامی كرد بە ووتنی: (سلام علیكم)، وەڵامی دەدەینەوە ودەڵێین: (وعلیكم).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية