1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە

عن أبي هريرة رضي الله عنه
عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فِيمَا يَحْكِي عَنْ رَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ، قَالَ: «أَذْنَبَ عَبْدٌ ذَنْبًا، فَقَالَ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: أَذْنَبَ عَبْدِي ذَنْبًا، فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ، وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ، فَقَالَ: أَيْ رَبِّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: عَبْدِي أَذْنَبَ ذَنْبًا، فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ، وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ، فَقَالَ: أَيْ رَبِّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: أَذْنَبَ عَبْدِي ذَنْبًا، فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ، وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، اعْمَلْ مَا شِئْتَ فَقَدْ غَفَرْتُ لَكَ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان، هەرچییەکت دەوێت بیکە ؛ من لێت خۆشبووم».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 2758

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاریەوە کە بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم. پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم. پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وبەندە دادەپۆشێت، یان سزای دەدات لە سەر تاوانەکە، ئەوا من لەو بەندەیەم خۆشبووم، هەرچیەکی دەوێت با بیکات هەتا ئەو کاتەى بەردەوامە لەسەر تەوبەکردن وپەشیمانی وپێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانەکە ؛ بەڵام بەهۆی لاوازى نەفسی دیسانەوە تووشی دەبێت، ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر ئەم حاڵەتە ودەستبەجێ تەوبەی کرد وداواى لێخۆشبوونی کرد، ئەوا منیش لێی خۆش دەبم، وتەوبەکردن دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەى هەمو تاوانەکانى پێشوو.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فراوانی ڕەحمەتی خواى گەورە بەبەندەکانى ومرۆڤ هەرچەندە گوناهـ وتاوان بکات، ئەگەر تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله ؛ خواى گەورەیش تەوبەکەى قبوڵ دەکات.
  2. ئیماندار بە الله -سبحانه وتعالى- هیوای بە لێخۆشبوونی خودا هەیە، ولە سزای ئەو زاتە مەزنە دەترسێت، بۆیە دەستبەجێ تەوبە دەکات وبەردەوام نابێت لەسەر گوناهـ وتاوانکردن.
  3. مەرجەکانی تەوبەکردنی دروست: وازهێنان لە گوناهەکە، پەشیمان بوون لەسەر کردنی، وپێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆی، وئەگەر تەوبەکردن بێت لە ستەمکردن لەمافەکانى بەندەکان پەیوەست بە ماڵ یان ناوبانگ -شەرەف- یان نەفس، ئەمە مەرجی چوارەم زیاد دەکات، بریتیە لە : داوای لێبووردن لە خاوەن مافەکە وگێڕانەوەى مافەکە بۆی.
  4. گرنگی زانست بە الله کە وا لەبەندە دەکات زانا بێت سەبارەت بە بابەتەکانى ئاینەکەى، بۆیە هەرجارێک هەڵە بکات؛ بێ هیوا نابێت وسنوور تێناپەڕێنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية