1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ

عن عُمر بن أبي سلمة رضي الله عنه قال:
كُنْتُ غُلَامًا فِي حَجْرِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَكَانَتْ يَدِي تَطِيشُ فِي الصَّحْفَةِ، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَا غُلَامُ، سَمِّ اللهَ، وَكُلْ بِيَمِينِكَ، وَكُلْ مِمَّا يَلِيكَ» فَمَا زَالَتْ تِلْكَ طِعْمَتِي بَعْدُ.

لە عومەری کوڕی ئەبی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
غوڵامێك بووم (غوڵام: واتا كوڕی منداڵ لەنزیک تەمەنی هەرزەکاری) ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە بەخێوکردنم دەدا، ودەستم دەبرد بۆ هەموو لايەکانی سینی خواردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ». لەو کاتەوە من بەو شێوەیە خواردن دەخۆم.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 5376

شیکردنەوە

عومەری کوڕی ئەبی سەلەمە -ڕەزای خوایان لێبێت- كوڕی خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ؛ ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت-، كە لەژێر سەرپەرشتیاری وپەروەردەكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، لەكاتی خواردن دەستی دەبرد بۆ هەموو لایەكانی سینی خواردنەكە بۆئەوەی خواردن بۆ خۆی بهێنێت وبیخوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری كرد كە ئەدەبەكانی خواردن سێ شتە:
یەكەم: ووتنی (بسم الله) لەسەرەتای خواردن.
دووەم: خواردن بەدەستی ڕاست.
سێیەم: خواردن لەلای خۆتەوە ودەست نەبردن بۆ لایەکانی تر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە: ووتنی: (بسم الله) لە سەرەتادا.
  2. منداڵان فێری ئاداب وهەڵسوكەوتە جوانەكان دەكرێن، بەتایبەت ئەگەر لەژێر سەرپەرشیاریدا بن.
  3. نەرمونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وسینگ فراوانی لەفێركردنی منداڵان وپەروەردەكردنیان.
  4. لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە کە مرۆڤ لە پێشی خۆیەوە خواردن بخوات، ودەست نەبات بۆ خواردنی پێش کەسێکی تر کە تایبەتە بە ئەو کەسە، بەڵام ئەگەر خوانەكە خواردنی جۆراوجۆری بوو ؛ ئاساییە بەشی خۆی بهێنێت.
  5. پابەند بوونی هاوەڵان بەو ئادابانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێریانی کردبوو، وئەمەش وەرگیراوە لە وتەی عومەر کە دەڵێت: لەو کاتەوە من بەو شێوەیە نان دەخۆم.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

61 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية