1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَامَ بَعْدَ أَنْ رَجَمَ الْأَسْلَمِيَّ فَقَالَ:
«اجْتَنِبُوا ‌هَذِهِ ‌الْقَاذُورَةَ الَّتِي نَهَى اللَّهُ عَنْهَا فَمَنْ أَلَمَّ فَلْيَسْتَتِرْ بِسِتْرِ اللَّهِ وَلْيُتُبْ إِلَى اللَّهِ، فَإِنَّهُ مَنْ يُبْدِ لْنَا صَفْحَتَهُ نُقِمْ عَلَيْهِ كِتَابَ اللَّهِ عز وجل».

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کەسە ئەلئەسلەمیەکەی ڕەجمکرد؛ هەستا وفەرمووی:
«خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە، هەرکەسێک ئەم کارەی کرد؛ با خۆی دابپۆشێت وخۆی ئاشکرا نەکات مادام الله دای پۆشیوە، وبا تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله، هەرکەسێک نهێنی خۆیمان بۆ ئاشکرا بکات؛ ئەوا حوکمی الله ی بەسەردا جێ بە جێ دەکەین».

(سەحیح - ڕاست) رواه الحاكم والبيهقي المستدرك على الصحيحين - 7615

شیکردنەوە

ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا پاش ئەوەی ماعزی كوڕی مالكی ئەسلمەمی ڕەجم كرد -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر زینا كردن، وتاری دا وفەرمووی: دوور بكەونەوە لەو گوناهە پیس وبێزراو وقێزەونانەی كە خوای گەورە نەهی لێ کردون، وهەركەسێك تووشی شتێكیان بوو؛ ئەوا دوو شتی لەسەر واجبە: یەكەم: خۆی دابپۆشێت چونكە خوای گەورە دایپۆشیووە وتاوانەكەی بۆ كەس باس نەكات. دووەم: دەستبەجێ تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله وپێداگیر نەبێت لەسەر كردنی تاوانەكە، ئەوەی تاوانەكەی بۆمان دەربخات ئەوا حوكمی خوای گەورەی بەسەردا جێبەجێ دەكەین كە لە قورئاندا هاتووە سەبارەت بەو تاوانە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆئەوەی بەندەی تاوانبار خۆی دابپۆشێت، وتەوبە بكات لەو تاوانەی کردویەتی لەنێوان خۆی وپەروەردگاری.
  2. تاوان ئەگەر گەیشتە لای فەرمانڕەوا ئەوا دەبێت حوکمی شەریعەتی بەسەردا جێبەجێ بكات.
  3. واجبێتی دوورکەوتنەوە لە تاوان وگوناهەکان، وتەوبە کردن لێیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو