1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ

عَنْ عَلِيٍّ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ مُكَاتَبًا جَاءَهُ، فَقَالَ: إِنِّي قَدْ عَجَزْتُ عَنْ مُكَاتَبَتِي فَأَعِنِّي، قَالَ: أَلاَ أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ عَلَّمَنِيهِنَّ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، لَوْ كَانَ عَلَيْكَ مِثْلُ جَبَلِ صِيرٍ دَيْنًا أَدَّاهُ اللَّهُ عَنْكَ، قَالَ:
«قُلْ: اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەندەیەک هات، ووتی: ناتوانم ئەو ئەرکەى لەسەرمە جێبەجێی بکەم (بۆ دانەوەى نرخی ئازاد بوونم بە گەورەکەم)؛ یارمەتیم بدە، -عەلی- ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم، ئەگەر هێندەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت؛ خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە؟ بڵێ:
«اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ». واتە:(خودایە، ڕازیم بكە بە شتە حەڵاڵكراوەكانت لە جیاتی حەرامكراوەكانت، ودەوڵەمەندم بكە بە چاكەی خۆت لە جگە لە خۆت)

(حەسەن - باش) (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە سنن الترمذي - 3563

شیکردنەوە

پیاوێكی بەندە هات بۆ لای پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە گرێبەستی لەگەڵ گەورەكەی كردبوو وئەویش ڕازی بوو بەوەی خۆی بكڕێت وئازاد بێت، بەڵام بەندەكە پارەیەكی وای لەبەردەستدا نەبوو بۆ ئەم كارە، ووتی: من ئەو پارەی لەسەرمە ناتوانم بیدەمەوە بۆیە یارمەتیم بدە لەسەر دانەوەی ئینجا بە پارە بێت، یان بە فێركردن وڕێنموێنی، پێشەوای ئیمانداران ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم؟ ئەگەر هێندەی شاخێک وەكو شاخی (سەیر)ی هۆزی (تەی) قەرزت لەسەر بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە بە ئەوانەی شایستەین وڕزگارت دەكات لە زەلیلیەكەی، بڵێ: (اللَّهُمَّ اكْفِنِي:خودایە، ڕازیم بكە)؛ دوور بخەرەوە ولام بدە، (بِحَلاَلِكَ:بە شتە حەڵاڵكراوەكانت)؛ بۆ هەموو پێویستیەكانم بەس بێت، (عَنْ حَرَامِكَ:لە شتە حەرامكراوەكانت)؛ بەوەی تووشیان بم، (وَأَغْنِنِي:ودەوڵەمەندم بكە)؛ هێندەم پێببەخشە بەس بێت بۆم، (بِفَضْلِكَ:بە چاكەی خۆت)؛ وبە سەخاوەت وبەخشندەیی خۆت، (عَمَّنْ سِوَاكَ:لە جگە لە خۆت)؛ لە خوڵقێنراوەكانت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕاوێژ کردن وداوا کردنی ڕای کەسی زانا ودیندار.
  2. دەبێت زانایان وبانگخوازان بۆ لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ڕێنموێنی خەڵکی بکەن ویارمەتیان بدەن بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەى كە بۆیان باس دەکرێت.
  3. هاندان بۆ یارمەتیدانى ئەو بەندەیەى دەیەوێت خۆی لە خاوەنەکەى بکڕێت بۆئەوەى ئازاد بێت.
  4. هاندان بۆ فێربوونی ئەم نزایە، وداوا كردن لە الله بە ووتنی ئەم نزایە.
  5. ڕزق وڕۆزی حەڵاڵ ئەگەرچیش کەم بێت خێرترە لە پارە وسامانی حەرام ئەگەرچیش زۆر بێت.
  6. دەبێت بەندە بە پشت بەستن بە الله وپاڕانەوە لێی؛ خۆی بێ پێویست بكات لە خوڵقێنراوەكان.
  7. هاندان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاركار بە شێوەیەكی جوان ئەگەر هیچ شتێكی نەبوو پێی ببەخشێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية