1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت

عَنْ أَبَانَ بْنِ عُثْمَانَ قَالَ: سَمِعْتُ عُثْمَانَ ابْنِ عَفَّانَ رضي الله عنه يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَنْ قَالَ بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، لَمْ تُصِبْهُ فَجْأَةُ بَلَاءٍ، حَتَّى يُصْبِحَ، وَمَنْ قَالَهَا حِينَ يُصْبِحُ ثَلَاثُ مَرَّاتٍ، لَمْ تُصِبْهُ فَجْأَةُ بَلَاءٍ حَتَّى يُمْسِيَ»، قَالَ: فَأَصَابَ أَبَانَ بْنَ عُثْمَانَ الْفَالِجُ، فَجَعَلَ الرَّجُلُ الَّذِي سَمِعَ مِنْهُ الْحَدِيثَ يَنْظُرُ إِلَيْهِ، فَقَالَ لَهُ: مَا لَكَ تَنْظُرُ إِلَيَّ؟ فَوَاللَّهِ مَا كَذَبْتُ عَلَى عُثْمَانَ، وَلَا كَذَبَ عُثْمَانُ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَلَكِنَّ الْيَوْمَ الَّذِي أَصَابَنِي فِيهِ مَا أَصَابَنِي غَضِبْتُ فَنَسِيتُ أَنْ أَقُولَهَا.

لە ئەبانی كوڕی عوسمانەوە دەڵێت: گوێم لە عوسمانى کوڕی عەفان بوو -ڕەزای خوای لێبێت- کە دەیووت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وئەوەی سێ جار بیخوێنێت لە بەیانیدا، تووشی بەڵای لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت»، ئەوەی فەرموودەكە دەگێڕێتەوە دەڵێت: ئەبانی كوڕی عوسمان تووشی شەلەل بوو، وئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست -بە سەرسوڕمانەوە- سەیری دەكرد، ئەویش -ئەبان- ووتی: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟ والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمانیش درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی هاتم؛ توڕەم بووم و لەبیرم چوو بیخوێنم. ^(واتە: بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوى پیرۆزی خودا کە (الله) )یە] کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە زەوی ونە لە ئاسماندا، خودا بیسەرە (السمیع)ە و زانایە (العلیم)ە)

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 5088

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك لە بەیانی هەموو ڕۆژێك لەپاش دەرچوونی خۆر وئێوارەی هەموو شەوێك پێش ئاوابوونی خۆر، سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ:بەناوی خودا)؛ داوای یارمەتی وپاراستن لە خوای گەورە دەكەم لە هەموو زیانبەخشێك، (الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ:کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت)؛ بە هێنانی ناوی ئەو هیچ شتێك ناتوانێت زیان بگەیەنێت هەرچەندە گەورە بێت، (فِي الْأَرْضِ:نە لە زەوی)؛ وئەوەیشی لێی دەردەچێت لە بەڵا وكارەساتەكان، (وَلَا فِي السَّمَاءِ:ونە لە ئاسماندا)؛ وئەوەی لێیەوە دادەبەزێت، (وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ:وخودا بیسەر وزانایە)؛ بیسەری قسەكانمانە وزانا وشارەزایە بە حاڵمان.
هەركەسێك ئەم زیكرە بڵێت لەكاتی هاتنی ئێوارەدا؛ ئەوا تووشی هیچ بەڵایەكی لەناكاو نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وهەركەسێك ئەم زیكرە بڵێت لەكاتی هاتنی بەیانیدا؛ ئەوا تووشی هیچ بەڵایەكی لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت.
گێڕەرەوەی فەرموودەكە (ئەبانی كوڕی عوسمان) تووشی شەلەل بوو؛ ئەمیش نەخۆشیەكە كە تێیدا مرۆڤ ناتوانێت ڕكێف بكات بە بەشێك لە لاشەی یان بریتیە لە لاربوونەوەی تەنیشتێكی لاشە، ئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەبانی دەكرد! ئەبان بە پیاوەكەی ووت: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟! والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمان درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی بووم؛ قەدەری خوا وابوو كە ئەو ڕۆژە ئەو نزایەم نەخوێند، چونكە زۆر توڕە بووم و لەبیرم چوو ئەو وشانە بڵێم.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خوێندنی ئەم نزایە سوننەتە لە بەیانی وئێوارەدا؛ بۆئەوەی بە ئیزنی الله -سبحانه وتعالی- مرۆڤ پارێزراو بێت لە تووشبوون بە بەڵای لەناكاو وزیان وكارەسات وهتد.
  2. بەهێزی باوەڕ ویەقینی پێشینی یەكەم بە الله و باوەڕبوونیان بەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی.
  3. لە سوودەکانى خوێندنی زیکرەکانى بەیانیان وئێواران: مسوڵمان تووشی بێئاگایی نابێت، وبەردەوام هەستدەکات بەندەى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.
  4. بەپێی باوەڕی ئەو كەسەی یادی خودا دەكات وخشوعی -ترسی لە الله- وئامادەیی دڵی ودڵسۆزی ودڵنیایی -یەقینی-؛ شوێنەواری یاد كردنەكە دێتە دی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية