1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ، وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ القُرْآنَ، فَلَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدُ بِالخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ المُرْسَلَةِ.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین كەس بوو لەنێو خەڵكیدا، وزیاتر بەخشندە دەبوو لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ چونكە ئەوەی پێویست بوو دەیبەخشی بە ئەوەی شایستەیە، ودوو هۆكار هەیە بۆ زیادبوونی بەخشندەیی لەم مانگەدا:
یەكەم: جبریل -علیه السلام- سەردانی دەكرد.
دووەم: خوێندنەوە وپێداچوونەوەی قورئان، مەبەست لێی پێداچوونەوەیە بە لەبەركردنەوە.
بۆیە جبریل -علیه السلام- پێداچوونەوەی پێدەكرد لە هەموو قورئاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وچاكەكارترین وخێرخوازترین وبەسوودترین مرۆڤ بوو بۆ خەڵكی خێراتر لە بایەكی خۆش وفێنك كە خوای گەورە دەینێرێت بۆ دابەزاندنی باران وڕەحمەت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى بەخشندەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، چونکە مانگی پەرستنەکان وکردەوە چاکەکانە.
  2. ئامۆژگاری کردن بە سەخی بوون وبەخشندەیی لە هەموو کاتێکدا، وسوننەتە زیاد بکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا.
  3. هاندان بۆ زۆری بەخشین وچاكەكاری وزۆر خوێندنی قورئان لە مانگی ڕەمەزاندا.
  4. لە هۆكارەكانی لەبەركردنی زانست ؛ بریتیە لە خوێندنەوە وپێداچوونەوەی لەگەڵ فێرخوازان وزانایان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية