1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات

عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«حَقٌّ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ أَنْ يَغْتَسِلَ فِي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ يَوْمًا، يَغْسِلُ فِيهِ رَأْسَهُ وَجَسَدَهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 897

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ماف وئەركە لەسەر هەموو مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ؛ یەك جار خۆی بشوات لەهەموو حەوت ڕۆژێكدا، لەم ڕۆژەدا سەر ولاشەی دەشوات بۆئەوەی پاك بێتەوە، وڕۆژی هەینی باشترین ڕۆژە بۆ خۆشۆردن ؛ بەپێی تێگەیشتن لەفەرموودەكان، وخۆشۆردن لەڕۆژی هەینی لەپێش ئەنجامدانی نوێژەكە ؛ سونەتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە، ئەگەرچیش لەڕۆژی پێنج شەمەدا خۆی شۆردبێت، وخۆشۆردن بۆ ڕۆژی هەینی واجب نییە بەپێی ئەم بەڵگەیە ؛ عائیشە -ڕەزای خوای لێبێـت- دەڵێت: (كان الناسُ مَهَنَةَ أنفسهم، وكانوا إذا راحوا إلى الجمعة راحوا في هيئتهم: فقيل لهم: لو اغتسلتم) [رواه البخاري] واتە: (خەڵكی ئیشیان دەكرد، وئەگەر بڕۆیشتنایە بۆ نوێژی هەینی ؛ لەسەر هەمان حاڵەت دەڕۆیشتن، پێیان ووترا: ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، ولەگێڕانەوەیەكدا: (بۆنیان دەهات) واتا بۆنی ئارەق ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێیان ووترا: (ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، بۆیە ئەمە جێبەجێ دەبێت بەسەر خەڵكی تر ؛ ئەگەر هۆیەكی بەهێزتر هەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەچاوکردن وگرنگیدانى ئاینی ئیسلام بە پاکوخاوێنی.
  2. خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە سونەتە وجەختی لەسەر كراوە.
  3. لێرەدا باسی سەر کراوە لەگەڵ لاشە هەرچەندە باسکردنی لاشە سەریش دەگرێتەوە؛ بەڵام بەجیا باسی سەر کراوە ئەمیش بۆ گرنگیدان پێی لەکاتى شۆردنی.
  4. خۆشۆردن واجبە لەسەر كەسێك كە بۆنێكی ناخۆشی لێوە بێت وخەڵكی ئازار بدات.
  5. جەخت كراوە لەسەر خۆشۆردن لەڕۆژی هەینی ؛ بەهۆی فەزڵ وپلەوپایەی ئەو ڕۆژە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية