1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت

عَنْ عَبْدَ اللهِ بْنِ عَمْرٍو رَضيَ اللهُ عَنْهُمَا يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ لَقِيَ اللهَ لَا يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا لَمْ تَضُرَّهُ مَعَهُ خَطِيئَةٌ، وَمَنْ مَاتَ وَهُوَ يُشْرِكُ بِهِ لَمْ يَنْفَعْهُ مَعَهُ حَسَنَةٌ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت».

(سەحیح - ڕاست) (أحمد) ڕیوایەتی كردووە مسند أحمد - 6586

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە بەوەی هەرکەسێک بمرێت و بگاتە لای خودا؛ بە یەک خوا پەرستیەوە (بە تەوحیدەوە)، و هیچ شتێکی نەكردبێتە هاوبەش بۆ الله، ئەوا لە خەڵكی بەهەشتە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ئاگردا سزا بدرێت بەهۆی گوناهەکانییەوە، وە هەرکەسێک بمرێت و هاوبەشی (شیرکی) بۆ خودا بڕیار بدات، ئەوا هیچ چاکەیەک لەگەڵ شیرکەکەیدا سوودی پێ ناگەیەنێت؛ و چوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداریدان لە شیرك و هاوبەشدانان بۆ الله، و گەورەترین تاوانە، و الله لەم تاوانە خۆش نابێت؛ ئەگەر بكەرەكەی لەسەری بمرێت.
  2. فەزڵ ومەزنی یەك خوا پەرستی -تەوحید-، و چوونە بەهەشت مسۆگەر دەكات؛ تەنانەت ئەگەر دوای سزادانیش بێت.
  3. گرنگی دامەزراوەیی و جێگیربوون لەسەر تەوحید هەتا مردن، و نەكردن و نزیك نەبوونەوە لە پێچەوانەكەی كە شیركە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية