عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَقَفَ عَلَى نَاسٍ جُلُوسٍ، فَقَالَ:
«أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِكُمْ مِنْ شَرِّكُمْ؟» قَالَ: فَسَكَتُوا، فَقَالَ ذَلِكَ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ، فَقَالَ رَجُلٌ: بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ، أَخْبِرْنَا بِخَيْرِنَا مِنْ شَرِّنَا، قَالَ: «خَيْرُكُمْ مَنْ يُرْجَى خَيْرُهُ وَيُؤْمَنُ شَرُّهُ، وَشَرُّكُمْ مَنْ لاَ يُرْجَى خَيْرُهُ وَلاَ يُؤْمَنُ شَرُّهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەلای كۆمەڵە خەڵكێك كە دانیشتبوون، وفەرمووی:
«ئایا هەواڵتان پێ نەدەم دەربارەی باشترینتان و خراپترینتان؟»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوان بێدەنگ بوون، سێ جار ئەو قسەیەی دووبارە کردەوە، پاشان پیاوێک ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (پێمان بڵێ) سەبارەت بە باشترینمان و خراپترینمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باشترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ دەکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراون، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ ناکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراو نین».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە سنن الترمذي - 2263

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەلای کۆمەڵێک لە هاوەڵانی وەستا کە دانیشتبوون، و پرسیاری لێکردن: ئایا هەواڵتان پێ نەدەم و بۆتان باس نەكەم سەبارەت بەوەی کێ باشترینتانە و کێ خراپترینتانە؟ ئەوانیش قسەیان نەکرد و هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، لە ترسی جیاکردنەوەی باشترین و خراپترینیان و ترسان لە ئابڕووچوون؛ بۆیە بێدەنگ بوون. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سێ جار پرسیارەکەی دووبارە کردەوە، پیاوێک لە ئەوان وەڵامی دایەوە: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، هەواڵمان پێبدە سەبارەت بە باشترینمان لە خراپترینمان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوون کردنەوە: باشترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ دەکرێت، و چاکەکاری لێ چاوەڕوان دەکرێت، و خەڵكی لە شەڕی ئەو پارێزراون، و لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو ناترسن، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ ناکرێت، و چاوەڕوانی لێ ناکرێت كە چاكەكار بێت، و خەڵكی لە شەڕی پارێزراو نین، بەڵکو لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو دەترسن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی باشترینەكان و خراپترینەكان لەنێو خەڵیکدا.
  2. سوود و زیانی گواستراوە بۆ دەوروبەر گەورەترە لەو سوود و زیانەی تەنها تووشی خۆی دەبێت.
  3. هاندان بۆ ڕەوشت جوانی، و مامەڵە بە چاكی لە نێوان خەڵکیدا، و هۆشداریدان سەبارەت بە ستەم و شەڕ و خراپە و دەستدرێژی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية