1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە شتێک کە پلەی لە ڕۆژوو و نوێژ و خێر كردن بەرزترە؟

عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِأَفْضَلَ مِنْ دَرَجَةِ الصِّيَامِ وَالصَّلاَةِ وَالصَّدَقَةِ؟» قَالُوا: بَلَى، قَالَ: «صَلاَحُ ذَاتِ البَيْنِ، فَإِنَّ فَسَادَ ذَاتِ البَيْنِ هِيَ الحَالِقَةُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

له ئەبی دەردائەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
««ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە شتێک کە پلەی لە ڕۆژوو و نوێژ و خێر كردن بەرزترە؟» ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، فەرمووی: «ئاشتکردنەوەی خەڵکییە، چونکە تێکدانی پەیوەندی نێوان خەڵكی تاشەرە (ئاینداری دەتاشێت و لەناوی دەبات)».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2509

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی کرد: ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە كردەوەیەك كە پاداشتی باشترە لە نوێژ و ڕۆژوو و خێری سوننەت؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، چونکە ناکۆکی دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی و نامۆیی و ڕق و کینە و پشتکردن لە یەکتر لە نێوان خەڵکیدا، چونکە سەرەنجامی تێکچوونی پەیوەندی نێوان خەڵکی بەهۆی ڕق و کینەوە، ئەمیش ئەو خەسڵەتەیە کە دەبێتە هۆی لەناوچوون و بنبڕکردنی ئاین و دنیا؛ هەروەكو چۆن مووس هەموو موویەك بنبڕ دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ ڕێبازی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بە پرسیارکردن لە هاوەڵان و و سەرنجڕاكێشانیان بۆ زانینی وەڵام.
  2. تەیبی دەڵێت: هاندان و هومێدەوار كردن بۆ چاککردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی و دوورکەوتنەوە لە تێکدانی؛ چونکە چاکسازی هۆکارێکە بۆ دەستگرتن بە پەتەکەی خوداوە (بە قورئان) و نەهێشتنی پەرتەوازەیی لە نێوان موسڵمانان، و تێکچوونی پەیوەندی نێوان خەڵکی کەلێنێکە لە ئایندا، بۆیە هەر کەسێک هەوڵی چاککردنی بدات و خراپییەکەی لاببات، ئەوا پلەیەک بەدەست دەهێنێت کە بەرزترە کە لە پلەی ڕۆژووگر و نوێژخوێن؛ چونكە ئەم دووانەی كۆتا سەرقاڵی کاروباری تایبەتی خۆیانن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية