1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ

عَنْ أُمِّ حَبِيبَةَ رضي الله عنها زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالت: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَنْ حَافَظَ عَلَى أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ قَبْلَ الظُّهْرِ وَأَرْبَعٍ بَعْدَهَا حَرَّمَهُ اللَّهُ عَلَى النَّارِ».

لە ئوم حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».

(سەحیح - ڕاست) رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد سنن الترمذي - 428

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بە ئەو كەسەی چوار ڕكات نوێژی سوننەت دەكات لەپێش و لە دووای نوێژی نیوەڕۆ، وبەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانیان بەم شێوەیە؛ ئەوا خوای گەورە ئەم كەسە حەرام دەكات لەسەر ئاگری دۆزەخ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی چوار ڕکات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکات لە دووایەوە.
  2. نوێژە سوننەتە راتیبەکان -پێش نوێژی فەرز-؛ چەند حیکمەتێکی تێدایە لەوانەیش: ئامادەکردنی نەفسی نوێژخوێن بۆ پەرستنی خواى گەورە پێش ئەنجامدانى نوێژی فەرز، بەڵام نوێژە سوننەتە راتیبەکانى -پاش نوێژی فەرز- لە حیکمەتەکانى: شوێنی ئەو کەموکورتیانە پڕ دەکاتەوە کە لە ئەنجامدانى نوێژی فەرزدا ڕوویداوە.
  3. نوێژە سوننەتە راتیبەکان سوودی زۆر ومەزنیان هەیە، لە زیادبوونی چاکەکان، وسڕینەوەی گوناهەکان، وبەرزبوونەوەى پلە وپایە.
  4. ئەسڵ وبنەما لەلای ئەهلی سوننە سەبارەت بەو فەرموودانەی وەعد وپەیمانیان لە خۆگرتووە؛ وەكو ئەم فەرموودەیە: وا لێكدەدرێتەوە كە لەسەر تەوحید -یەك خوا پەرستی- مردووە، ومەبەست ئەوەیە لە دۆزەخ نامێنێتەوە بۆ هەتاهەتایی، چونكە هەر موەحیدێك -یەك خوا پەرستێك- گوناهێك بكات ئەوا شایستەی سزادانە بەڵام ئەگەر سزا بدرێت ئەوا بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا نامێنێتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

49 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية