1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە

عَن عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى أَنَّهُمْ كَانُوا عِنْدَ حُذَيْفَةَ، فَاسْتَسْقَى فَسَقَاهُ مَجُوسِيٌّ، فَلَمَّا وَضَعَ القَدَحَ فِي يَدِهِ رَمَاهُ بِهِ، وَقَالَ: لَوْلاَ أَنِّي نَهَيْتُهُ غَيْرَ مَرَّةٍ وَلاَ مَرَّتَيْنِ -كَأَنَّهُ يَقُولُ: لَمْ أَفْعَلْ هَذَا-، وَلَكِنِّي سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«لاَ تَلْبَسُوا الحَرِيرَ وَلاَ الدِّيبَاجَ، وَلاَ تَشْرَبُوا فِي آنِيَةِ الذَّهَبِ وَالفِضَّةِ، وَلاَ تَأْكُلُوا فِي صِحَافِهَا، فَإِنَّهَا لَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَنَا فِي الآخِرَةِ».

لە عبدالرحمانی كوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: ئەوان لەلای حوزەیفە بوون، حوزەیفە داوای ئاوی كرد ومەجوسیەك ئاوی بۆ هێنا، كاتێك (حوزەیفە) پەرداخەكەی گرت ودەستبەجێ فڕەی دا ووتی: ئەگەر جارێك یان دووجاری تر نەهیم لە ئەمە نەکردایە !! -دەیویست بڵێت: ئەمەم ئەنجام نەدەدا-، وگوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 5426

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاوان ئاوریشم بپۆشن بە هەموو جۆرەكانیەوە. هەروەها نەهی كردووە پیاوان وئافرەتان لە پەرداخ ودەوری ئاڵتون وزیو بخۆن وبخۆنەوە. فەرمووی ئەوانە بەتایبەتی بۆ ئیماندارانن لە قیامەتدا؛ چونكە ئەوان خۆیان بەدوور گرت لێی لە دونیادا وەكو گوێڕایەڵیەك بۆ خوای گەورە، و كافرەكان بێبەش دەكرێن لە قیامەتدا؛ چونكە چێژیان لە خۆشیە حەرامەكان وەرگرت لە دونیادا، وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان كرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامی پۆشینی ئاوریشم ودیباج لەسەر پیاوان، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەو پیاوانەی دەیپۆشین.
  2. پۆشینی ئاوریشم ودیباج ڕێگەپێدراوە بۆ ئافرەتان.
  3. حەرامێتی خواردن وخواردنەوە لەنێو دەوری وپەرداخی ئاڵتون وزیو لەسەر پیاوان وئافرەتان.
  4. پێداگیری حوزەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- لە نكۆڵی كردندا، وهۆكاری ئەمەی باسكرد ئەوەیە كە زیاتر لە جارێك نەهی لێكردووە لە بەكارهێنانی پەرداخی زیو وئاڵتون، بەڵام هەر گوێڕایەڵ نەبووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية