1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد

عَنْ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّهُ جَاءَ إِلَى الحَجَرِ الأَسْوَدِ فَقَبَّلَهُ، فَقَالَ: إِنِّي أَعْلَمُ أَنَّكَ حَجَرٌ، لاَ تَضُرُّ وَلاَ تَنْفَعُ، وَلَوْلاَ أَنِّي رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُقَبِّلُكَ مَا قَبَّلْتُكَ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، ووتی: «من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1597

شیکردنەوە

پێشەوای ئیمانداران عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای بەردە ڕەشەكە لە گۆشەیەكی كەعبە وماچی كرد، ووتی: دەزانم تۆ تەنها بەردێكیت، زیان وسوودت نییە، ئەگەر نەمبینیایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی دەكردیت ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەكرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ماچکردنی بەردەکە ڕەشە ڕێگەپێدراوە بۆ تەوافکاران كاتێك بە لایدا تێپەڕ دەبن؛ ئەگەر بە ئاسانی بتوانن ماچی بکەن.
  2. مەبەست لە ماچكردنی بەردە ڕەشەكە؛ شوێنكەوتنی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-.
  3. نەوەوی دەڵێت: مانای ئەوەیە توانای سوود پێگەیاندن وزیان لێدانی نییە، وئەو بەردێكی خوڵقێنراوە هەروەكو بەردەكانی تر كە سوود وزیانیان نییە، وعومەر لەو وەرزەدا باسیكرد؛ بۆئەوەی خەڵكی بیبیستن، ولەمانەوە خەڵكی تر لە شوێنە جیاوازەكاندا لەبەری بكەن.
  4. پەرستنەکان لەسەر دەق بنیات نراون؛ بۆیە پەرستنێك ڕێگەپێدراو نییە تەنها ئەوانە نەبێت کە خواى گەورە یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەشەریعەتدا بڕیاریان لەسەر داوە.
  5. ئەگەر پەرستنەکە دروست وڕاست -سەحیح- بوو ئەوا کردەوەى پێدەکرێت ئەگەرچیش حیکمەتەکەى نەزانرێت؛ چونکە جێبەجێکردنی فەرمانەکە وگوێڕایەڵبوونی خەڵکی بۆی لە حیکمەتە ومەبەستی سەرەکیە.
  6. نەهی كردن لە ماچكردنی ئەو شتانەی كە لە شەریعەتدا ڕێگەپێدراو نییە ماچكردنیان لە ڕوانگەی پەرستنەوە وەكو بەردەكان وشتی تر.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية