1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدْخُلُ الْخَلَاءَ، فَأَحْمِلُ أَنَا وَغُلَامٌ نَحْوِي إِدَاوَةً مِنْ مَاءٍ وَعَنَزَةً فَيَسْتَنْجِي بِالْمَاءِ.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 271

شیکردنەوە

ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو وخزمەتكارێكی هاوتەمەنی شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەكەوتن ئەگەر دەربچووایە بۆ دەست بەئاو گەیاندن، وگۆچانێكیان لەگەڵ خۆیان دەبرد كە سەرەكەی وەكو سەری ڕم وابوو بۆئەوەی پارچە قوماشێكی پێوە هەڵبواسن ودایبپۆشێت لەكاتی دەست بەئاو گەیاندنیدا، هەروەها وەكو سوترەیەك -بەربەستێك- بەكاری دەهێنا لەكاتی نوێژدا، هەروەها كوندەیەکی لە پێست دروستكراوی بچووكیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرت كە پڕ بوو لە ئاو، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرئاوكردنی تەواو بكردایە یەكێكیان كوندەكەی پێدەدا وتارەتی بە ئاوەكە دەگرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێویستە مسوڵمان لەکاتی دەست بەئاو گەیاندندا ئەو شتە ئامادە بکات کە خۆی پێ پاک دەکاتەوە؛ تاوەكو پێویست بە هەستان نەكات وببێتە هۆی پیسبوونی لاشەی.
  2. پاراستنی عەورەت -شەرمگە- لەکاتى سەرئاوکردن بۆئەوەى کەس سەیری نەکات، چونکە سەیرکردنی عەورەت حەرامە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دارگۆچانەکەى لەسەر زەوی دەچەقاند وشتێک وەکو پەردەیەکی لەسەر دادەنا بۆئەوەی لەکاتى سەرئاوکردندا دیار نەبێت.
  3. پێویستە ڕەوشت وڕێسا وئەدەبە ئیسلامیەکان فێری منداڵان بکرێت وپەروەردە بکرێن لەسەر جێبەجێکردنیان؛ بۆئەوەى ئەوانیش نەوەکانى خۆیان فێر بکەن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

36 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية