1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ أَعْرَابِيًّا أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: دُلَّنِي عَلَى عَمَلٍ إِذَا عَمِلْتُهُ دَخَلْتُ الجَنَّةَ، قَالَ: «تَعْبُدُ اللَّهَ لاَ تُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا، وَتُقِيمُ الصَّلاَةَ المَكْتُوبَةَ، وَتُؤَدِّي الزَّكَاةَ المَفْرُوضَةَ، وَتَصُومُ رَمَضَانَ» قَالَ: وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لاَ أَزِيدُ عَلَى هَذَا، فَلَمَّا وَلَّى قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَنْظُرَ إِلَى رَجُلٍ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ، فَلْيَنْظُرْ إِلَى هَذَا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە:
پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1397

شیکردنەوە

پیاوێکی ئەعرابی -دەشتەكی- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەك كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی چوونە بەهەشت وڕزگاربوون لە دۆزەخ پەیوەستە بە جێبەجێكردنی پایەكانی ئیسلام ؛ بە پەرستنی الله بەتەنها، وبڕیار نەدانی هیچ شەریك وهاوبەشێك لە پەرستنیدا، وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەیت كە خوای گەورە واجبی كردوون لەسەر بەندەكانی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا، وزەكاتدانی سامان كە خوای گەورە واجبی كردووە لەسەرت، وبیبەخشیت بە ئەوانەی شایستەن. وبەردەوام بیت لەسەر ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان ؛ لەكاتەكەی خۆیدا. پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ كردەوەیەک بۆ سەر ئەو پەرستنانە زیاد ناکەم ؛ كە لە تۆوە بیستم، وهیچ شتێكیان لێ كەم ناكەمەوە. کاتێک پیاوەكە دوور كەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەم ئەعرابیە بكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. یەکەم شت لە بانگەوازدا دەبێت بانگەواز كردن بێت بۆ بەتاكدانانی -تەوحیدی- خواى گەورە لە پەرستنیدا.
  2. تەنها بەسە کە واجبەکان فێر بێت وجێبەجێیان بکات؛ بۆ کەسێک تازە مسوڵمان بووبێت.
  3. پێویستە ڕەچاوی پلەبەندی وقۆناغەکان بکرێت؛ لە کاتی بانگەواز کردن بۆ لای خواى گەورە.
  4. بەپەرۆشی مرۆڤ لەسەر فێربوونی ئاینی ئیسلام.
  5. ئەگەر مسوڵمان تەنها واجبەكان جێبەجێ بكات ؛ سەرفراز دەبێت، بەڵام مانای ئەوەیە نییە ؛ كەمتەرخەم بێت دەرهەق بە كردەوە سونەتەكان، چونكە كردەوەی سونەت ؛ شوێنی فەرزەكان پڕ دەكاتەوە وكامڵیان دەكات.
  6. باسكردنی هەندێك لە پەرستنەكان بەتایبەتی ؛ بەڵگەیە لەسەر گرنگیان وهاندان بۆ ئەنجامدانیان، بەڵام مانای ئەوە نییە كردەوەكانی تر واجب نیین.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية