1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها قَالَت:
قُلْتُ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: حَسْبُكَ مِنْ صَفِيَّةَ كَذَا وَكَذَا، -قَالَ أَحدُ الرُّوَاةِ: تَعْنِي قَصِيرَةً- فَقَالَ: «لَقَدْ قُلْتِ كَلِمَةً لَوْ مُزِجَتْ بِمَاءِ الْبَحْرِ لَمَزَجَتْهُ» قَالَتْ: وَحَكَيْتُ لَهُ إِنْسَانًا، فَقَالَ: «مَا أُحِبُّ أَنِّي حَكَيْتُ إِنْسَانًا وَأَنَّ لِي كَذَا وَكَذَا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ووتم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: بەسە بۆت سەبارەت بە سەفیە ئاوا وئاوایە (یەكێك لە گێڕەرەوەكان دەڵێت: واتا باڵای کورتە)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!»، (عائیشە) دەڵێت: جارێکیان لاسایی مرۆڤێکم کردەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «حەز بەوە ناکەم لاسایی مرۆڤێک بکەمەوە ئەگەرچیش ئەوەندە وئەوەندەم پێ بدرێت (لە پارە وسامان)».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 4875

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: بەسە بۆت سەبارەت بە سەفیە (واتا سەفیەی دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت-) كە لە كەموكورتیە لاشەییەكانی ئەوەیە باڵای كورتە، ئەویش فەرمووی: وشەیەكت وت ئەگەر لە گەڵ ئاوی دەریا تێكەڵ بكرێت بەسەریدا زاڵ دەبێت وڕەنگەكەی دەگۆڕێت وخراپی دەكات، وعائیشە دەڵێت: لاسایی كردەوەی مرۆڤێكم كردەوە بۆ دەرخستنی كەموكورتی وعەیبی، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێم خۆش نییە باسی عەیب وكەموكورتی هیچ كەسێك بكەم، یان لاسایی بكەمەوە، یان وەكو كردەوەی كەسێك بكەم یان وەكو قسەی ئەو بڵێم لە ڕوانگەی دەرخستنی كەموكورتی وعەیبی؛ ئەگەرچیش موڵكێكی زۆرم پێبدرێت لە دونیا لەسەر ئەم كارە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداریدان وترساندن سەبارەت بە غەیبەت كردن.
  2. لاساییکردنەوەی شێوە وڕواڵەت وهەڵسوکەوتی خەڵکی بۆ بەکەمدانانیان لە غەیبەتە حەرامکراوەکانە.
  3. باسکردنی کەموکورتی وعەیبەکانی لاشە بەشێکە لە غەیبەت کردن.
  4. قازی دەڵێت: تێكەڵ بریتیە لە ئاوێتەبوون وگۆڕان بەهۆی زیاد كردنی شتێك بۆی، مانای ئەوەیە ئەم غەیبەت كردنە ئەگەر شتێك بووایە تێكەڵ بە ئاوی دەریا بكرێت ئەوا حاڵی ئاوەكەی دەگۆڕی، هەرچەندە ئاوی دەریا زۆر وفراوانە، ئەی چی سەبارەت بە هەندێك كردەوەی دیاریكراو ئەگەر غەیبەتی تێكەڵ بكرێت؟
  5. ئاماژەیە بۆ هەندێك لەو شتانەی ڕوودەدات لە نێوان خێزانەكان بەهۆی غیرەتەوە.
  6. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی نەبوو لەسەر کردنی خراپە.
  7. بچووکی دونیا وئەوەى تێیدایە ئەگەر بەراورد بکرێت بەڕەزامەندی خواى گەورە وتوڕە نەبوونی.
  8. ئیسلام ئاینی ڕەوشت جوانیە، وفەرمانیكردووە بەوەی كەسایەتی وناوبانگی خەڵكی بپارێزرێت وسنوور تێنەپەڕێندرێت بە قسە یان كردەوە؛ چونكە ئەمە دەبێتە هۆی دوژمنایەتی وڕق وكینە لە نێوان مسوڵمانان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية