1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ:
«اللهُمَّ لَا عَيْشَ إِلَّا عَيْشُ الْآخِرَهْ، فَاغْفِرْ لِلْأَنْصَارِ وَالْمُهَاجِرَهْ».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1805

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت لە نێو ڕەزامەندی وڕەحمەت وبەهەشتی الله دا، چونكە ژیانی دونیا نامێنێت، وژیانی ڕۆژی دوایی بەردەوامە وكۆتایی نایەت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای لێخۆشبوون وڕێزلێنان وچاكبوونی كرد بۆ ئەنساڕ؛ ئەوانەن كە پاڵپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموهاجیرەكان بوون وسەریان خستن وماڵ وسامانەكانیان دابەشكرد لە نێوان خۆیان وموهاجیرەكان، هەروەها نزایشی كرد بۆ موهاجیرەكان؛ ئەوانەن كە ماڵ وسامانیان جێهێشت لە پێناو فەزڵ وڕەزامەندی الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زوهدی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دونیا و بەپەرۆش بوونی بۆ کردەوە کردن بۆ قیامەت.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی ئومەتەكەی دەدات بۆ زوهدی سەبارەت بە شتومەکی دونیای کاتی وتیاچوو.
  3. ئاماژەیە بۆ پلە وپایەی موهاجیرەكان وئەنساڕ وشانازیە بۆیان، چونكە نزای پێغەمبەریان بەدەستهێنا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك داوای لێخۆشبوونی بۆیان كرد.
  4. نابێت بەندە بەختەوەر بێت بەوەی بەدەستی دەهێنێت لە دونیادا چونكە لە كاتێكی نزیكدا نامێنێت لەگەڵ ئەو ناڕەحەتیەی تێیدایە، بەڵكو شوێنی مانەوە وجێگیربوونی هەتاهەتایی تەنها بەهەشتە لە دووا ڕۆژدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية