1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا

عَنْ وَحْشِيِّ بْنِ حَرْبٍ رَضيَ اللهُ عنه:
أَنَّهُمْ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّا نَأْكُلُ وَلَا نَشْبَعُ، قَالَ: «فَلَعَلَّكُمْ تَأْكُلُونَ مُتَفَرِّقِينَ؟» قَالُوا: نَعَمْ. قَالَ: «فَاجْتَمِعُوا عَلَى طَعَامِكُمْ، وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ، يُبَارَكْ لَكُمْ فِيهِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
(هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».

(حەسەن - باش) (أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن ابن ماجه - 3764

شیکردنەوە

هەندێك لە هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە لە كاتی خواردندا جیا ببنەوە؛ وهەركەسێكتان بە تەنها خواردن بخوات؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: هەمووتان پێکەوە کۆ ببنەوە وخواردن بخۆن ولە یەكتر جیا مەبنەوە، وناوى خودا بهێنن لەكاتی خواردندا ئەمیش بە ووتنی: (بسم الله)؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا وتێریش ببن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کۆبوونەوە بۆ خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى خواردندا هۆکارە بۆ دابەزینی بەرەکەت بۆ سەر خواردنەکە، ودەبێتە هۆی تێربوونی ئەوانەى دەیخۆن.
  2. پەرتەوازەیی وناکۆکی هەمووی شەڕ وخراپە، ویەکڕیزی وکۆبوونەوە هەمووی خێر وچاکە.
  3. هاندان بۆ کۆبوونەوە لەكاتی خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى دەستپێكردنی خواردندا.
  4. سیندی دەڵێت: بەهۆی كۆبوونەوە بەرەكەت دادەبەزێتە نێو ڕزق وڕۆزی، وبەهۆی ناوهێنانی الله -سبحانه وتعالی- (ووتنی: بسم الله) شەیتان ناتوانێت لە خواردنەكە بخوات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية