1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن

عَنِ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَيُقِيمُوا الصَّلاَةَ، وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ، فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الإِسْلاَمِ، وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ».

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن، جا ئەگەر ھاتوو ئەوانەیان ئەنجامدا ؛ ئەوا خوێن وسامانیان پارێزراو دەبێت مەگەر بە ھەق ومافەکانی ئیسلام نەبێت، ولێپرسینەوەیان لە لای خودایە». ^(واته: ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاستی جگە لە اللە، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)،

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 25

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە فەرمانیپێكردووە بە جەنگان دژی موشریكەكان ؛ هەتاوەكو شاهێدی دەدەن بەوەی هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله ی تاكی بێ هاوتا وبێ هاوبەش، وشاهێدی دەدەن بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی الله یە، وكردەوە كردن بە داواكراوەكانی ئەم شاهێدیانە لە بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی پێنج نوێژەكە لە ڕۆژ وشەوێكدا، ودانی زەكاتی فەرز بۆ ئەوانەی شایستەن پێیان بدرێت. ئەگەر ئەم شتانەیان كرد ؛ ئەوا ئیسلام خوێن وسامانیان دەپارێزێت، بۆیە جەنگان دژیان حەڵاڵ نییە ؛ ئەگەر تاوانێكیان كرد شایستەی سزادانن بەپێی حوكمەكانی ئیسلام، پاشان لێپرسینەوەیان لەڕۆژی قیامەتدا لەلای خوای گەورەیە ؛ چونكە نهێنیەكانیان دەزانێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حوکمەکان بە پێی ڕووکەش جێبەجێ دەکرێن، ولێپرسینەوە لەسەر نهێنیەكان لەلای خواى گەورەیە.
  2. گرنگی بانگەواز كردن بۆ تەوحید -یەك خوا پەرستی-، ویەكەم شتە كە دەستی پێدەكرێت لە بانگەواز كردندا.
  3. ئەم فەرموودە مانای ئەوە نییە بەزۆر موشریكەكان دەبێت بێنە نێو ئیسلامەوە، بژاردە لای خۆیانە لەنێوان هاتنە نێو ئیسلام یان جزیە -سەرانە- دان، ئەگەر ڕازی نەبوون وبەرهەڵستی وڕێگریان كرد لە بانگەواز كردن بۆ ئاینی ئیسلام ؛ ئەوا جەنگیان دژ بەرپا دەكرێت بەپێی حوكمەكانی ئاینی ئیسلام.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

63 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو