1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ لِي عَنْ أُمَّتِي الخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهُوا عَلَيْهِ».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».

قال النووي: حديث حسن رواه ابن ماجه والبيهقي وغيرهما الأربعون النووية - 39

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە الله لە سێ حاڵەتی ئوممەتەکەی خۆش بووە: یەکەمیان: هەڵە، ئەمیش ئەوەیە کە موسڵمان بە کردەوەکەی مەبەستی شتێک بێت، بەڵام کردەوەکەی شتێکی تر بپێکێت جگە لەوەی كە مەبەستی بووە. دووەمیان: لەبیرچوون، ئەویش ئەوەیە کە موسڵمان شتێکی لەبیر بێت، بەڵام لە کاتی کردەوەکەدا لەبیری بچێتەوە، لەمەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت. سێیەمیان: ناچاركردن (زۆرلێكردن)، لەوانەیە بەندە زۆری لێبکرێت وناچار بكرێت بۆ کردنی شتێک کە نایەوێت ئەنجامی بدات؛ لەگەڵ نەبوونی توانای بەرپەرچدانەوەی زۆرلێکردنەکە، و لەم کاتەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت یان هیچ شتێكی لەسەر نییە. لەگەڵ تێبینی کردنی ئەوەی کە بابەتی فەرموودەکە سەبارەت بە نێوان بەندە و پەروەردگارێتی لە کردنی قەدەغەکراودا، بەڵام وازهێنان لە فەرمانپێکراو بەهۆی لەبیرچوونەوە؛ نابێـتە هۆی لاچوونی فەرز و واجبێتی فەرمانپێكراوەكە. هەروەها ئەگەر كردەوەكەی ببێـتە هۆی تاوانێک؛ ئەوا مافی بەندەکان لاناچێت، وەکو ئەوەی بە هەڵە کەسێک بکوژێت، ئەوا خوێنبایی -دیەی- لەسەرە، یان بە هەڵە ئۆتۆمبێلێک تێکبدات، ئەوا قەرەبووی لەسەرە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فراوانی ڕەحمەت وبەزەیی ومیهرەبانی خودای گەورە بەرامبەر بە بەندەكانی، کە نووسینی گوناهی لەسەر هەڵگرتوون ئەگەر لەم سێ حاڵەتەدا سەرپێچییان كرد.
  2. فەزڵی الله بەسەر پێغەمبەر موحەممەد -صلی الله علیه وسلم- و ئوممەتەکەیدا.
  3. هەڵگرتنی نووسینی گوناهـ بە واتای هەڵگرتنی حوکم یان هەڵگرتنی گەرەنتی نایەت، بۆ نموونە کەسێک دەستنوێژی لەبیرچوو، و نوێژی کرد بە گومانی ئەوەی کە دەستنوێژی هەیە، ئەوا گوناهی لەسەر نانووسرێت بەهۆی ئەمەوە، بەڵام پێویستە دەستنوێژ بگرێتەوە و نوێژەکە دووبارە بکاتەوە.
  4. بۆ هەڵگرتنی نووسینی گوناهـ بەهۆی ناچار كردنەوە؛ پێویستە مەرجەکان بوونیان هەبێت، وەک ئەوەی کە ناچاركراو توانای جێبەجێکردنی ئەوەی هەبێت كە هەڕەشەی لێكراوە بۆ كردنی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو