1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن

عَنْ أَبِي عُبَيْدٍ، مَوْلَى ابْنِ أَزْهَرَ، قَالَ:
شَهِدْتُ العِيدَ مَعَ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، فَقَالَ: هَذَانِ يَوْمَانِ نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ صِيَامِهِمَا: يَوْمُ فِطْرِكُمْ مِنْ صِيَامِكُمْ، وَاليَوْمُ الآخَرُ تَأْكُلُونَ فِيهِ مِنْ نُسُكِكُمْ.

لە ئەبی عوبەید، مەولای ئیبن ئەزهەر؛ دەڵێت:
«ئامادەی جەژن بووم لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: «ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن^^». ^(مەبەستی: یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە)، ^^(مەبەستی: ڕۆژەکانی جەژنی قوربانە)

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1990

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی جەژنی ڕۆژووشكاندن -ڕەمەزان- وڕۆژەكانی جەژنی قوربان؛ جەژنی ڕۆژووشكاندن بریتیە لە ڕۆژی شكاندنی ڕۆژوو لەپاش گرتنی ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزان، وڕۆژەكانی جەژنی قوربان بریتین لەو ڕۆژانەی تێیاندا قوربانی دەكرێت ولێیان دەخورێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی ڕۆژووگرتنی ڕۆژى جەژنی ڕەمەزان وڕۆژی جەژنی قوربان وڕۆژەكانی تەشریق (11 و 12 و 13 ی مانگی -ذي الحجة-)، چونكە ڕۆژەكانی تەشریق پەیوەستن بە ڕۆژی جەژنی قوربان مەگەر بۆ كەسێك لە حەجدا بێت وتوانای سەربڕینی ئاژەڵێکی نەبێت؛ ئەوا بۆی هەیە ڕۆژەكانی تەشریق بەڕۆژوو بێت.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: سوودی وەسفكردنی ئەم ڕۆژانە لەوەدایە ئاماژە كردنە بۆ هۆكاری واجبێتی ڕۆژوو نەگرتن تێیاندا، ئەویش بۆ ئەوەی ڕۆژی چەژنی ڕەمەزان جیا بكرێتەوە لە مانگی ڕۆژووگرتن، وبۆ پیشاندانی تەواو كردنی ڕۆژوو گرتن، وە بەڕۆژوو نەبونی ڕۆژانی جەژنی قوربان: بۆ خواردن لەو قوربانیەی سەربڕدراوە .
  3. سوننەتە وتاربێژ لە وتارەکەیدا باسی ئەو شتانە بکات کە پەیوەندی بە کاتی وتارەکەوە هەیە لە حوکمەکان وڕووداوە گرنگەکانى نێو کۆمەڵگا؛ لە ڕوانگەى شەریعەتەوە.
  4. خواردن لە قوربانی؛ ڕێگەپێدراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية