1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَطَمَ الخُدُودَ، وَشَقَّ الجُيُوبَ، وَدَعَا بِدَعْوَى الجَاهِلِيَّةِ».

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1294

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە وهۆشداریداوە سەبارەت بە كردەوەكانی جاهیلیەت، فەرموویەتی: لە ئێمە نییە:
یەكەم: ئەوەی لە ڕوومەتی دەدات، وبە تایبەت باسی ڕوومەتی كردووە چونكە زۆرێك لە خەڵكی لەكاتی ناخۆشیدا لەو شوێنەیان دەدەن، ئەگەرنا لێدان لە هەرشوێنێكی تری ڕوو؛ بەهەمان شێوە نەهی لێكراوە.
دووەم: دڕینی جل وپوشاک؛ بەهۆی زۆری ناڕازی وتوڕەییەوە ئەم كارە دەكات.
سێیەم: بانگكردن بە بانگەشەی خەڵكی جاهیلیەت وەكو نزای مردن وتیاچوون وشیوەن ولاواندنەوە وهتد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم هەڕەشەیە لەم فەرموودەیەدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم كردەوانە لە تاوانە گەورەكانن.
  2. واجبێتی ئارامگرتن لەسەر كارەسات وناڕەحەتیەکان، وحەرامێتی ناڕازی وتوڕەیی دەربڕین بەرامبەر ڕووداوە ئازاردەرەكان كە لە قەدەری پەروەردگاردا هاتووە، وهەروەها حەرامێتی دەرخستنی ئەم ناڕازییە بە: شیوەن ولاواندنەوە وقژ تاشین وجل دڕین وهتد.
  3. حەرامێتی لاساییکردنەوەى جاهیلیەت (سەردەمی پێش ئیسلام) لەو كردەوانەی کە خاوەنی شەریعەت لێیان ڕازی نییە.
  4. ئاساییە مرۆڤ دڵتەنگ بێت وبە دەنگی ئاساییەوە بگری، وئەمە پێچەوانەى ئارامگرتن نییە لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بەڵکو ڕەحمەتێکە خواى گەورە کردوویەتیە نێو دڵی کەسە نزیک وخۆشەویستەکانى.
  5. دەبێت مسوڵمان ڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، وئەگەر ڕازی نەبوو دەبێت ئارام بگرێت چونکە ئەمە واجبە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية