عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«اللهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي فِيهَا مَعَادِي، وَاجْعَلِ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلِ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ»، واتە: «خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە، ودونیایشم بۆ چاک بکە کە ژیانـمی تێدایە، وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە، وژیانم بۆ بکە بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک، ومردنم بۆ بکە بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2720

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە بە نزایەك كە كۆی بنچینەی ڕەوشتە جوانەكانی تێدایە كە ئەو نێردراوە بۆ تەواوكردنیان؛ ئەوانیش بریتین لە: چاكبوونی ئاین ودونیا وقیامەت، بەم وشە كەم وپوختانە داوای چاكبوونی ئەم سێ شتەی كرد، سەرەتا بە چاكبوونی ئاین دەستیپێكرد وبە چاكبوونی ئاینیش دونیا وقیامەتیش چاك دەبن، فەرمووی:
(اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي:خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە)؛ بەوەی هیدایەتم بدەیت بۆ جێبەجێكردنی ئەدەب وڕێنماییەكانی بە شێوەیەكی كامڵ وڕێك.
(الذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي:كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە)؛ وهەموو كاروبارەكانم بپارێزە، ئەگەر ئاینەكەم خراپ بوو ئەوا هەموو كاروبارەكانی ترم خراپ دەبن، وسەرشۆڕ ودۆڕاو دەبم، چونكە چاكبوونی ئاین كامڵ نابێت كە داواكراوە هەتاوەكو دونیایش چاك دەبێت، بۆیە فەرمووی:
(وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ: ودونیایشم بۆ چاک بکە)؛ بەوەی لەش ساغی وئاسایش وڕۆزی وهاوسەر ومنداڵی چاكم پێببەخشی لەگەڵ ئەوەیشی كە پێویستم پێیەتی، وحەڵاڵ بێت، ویارمەتیدەر بێت لەسەر پەرستنت، پاشان پاساوای هێنایەوە سەبارەت بە هۆكاری داواكردنی ئەم شتانە، فەرمووی:
(الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي:کە ژیانـمی تێدایە)؛ چونكە ئەم دونیایە شوێنی نیشتەجێبوونمە وماوەی ژیانم لێرەدا بەڕێ دەكەم.
(وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي:وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە)؛ كە شوێنی گەڕانەوەمە بۆ دیداری تۆ، ئەمیش دێتە دی بە چاكبوونی كردەوەكان وهیدایەتدانی بەندە لەلایەن خوای گەورەوە بۆئەوەی دڵسۆز بێت وپەرستنەكان ئەنجام بدات، لەگەڵ كۆتاییەكی باش.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قیامەتی لەپاش دونیا باسكرد؛ چونكە یەكەم هۆكارە بۆ چاكبوونی دووەم، هەركەسێك لە دونیادا لەسەر ڕێگای ڕاست بێت بەپێی مەبەستی خوای گەورە، ئەوا قیامەتیشی چاك دەبێت وتێیدا بەختەوەر دەبێت.
(وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ:وژیانم بۆ بکە)؛ بە درێژبوونی تەمەنم تێیدا، (زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ:بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک)؛ بۆئەوەی تێیدا كردەوەی چاكەی زۆر ئەنجام بدەم، (وَاجْعَلْ الْمَوْتَ:ومردنم بۆ بکە)؛ بە نزیك كردنەوەی، (رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ:بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک)؛ وهەموو فیتنە وناڕەحەتی وبەڵایەك كە بەهۆی گوناهـ وبێئاگاییەوە تووشیان بووم، هەروەها ببێتە هۆی ڕزگار بوونم لە ناڕەحەتی وخەفەتەكانی دونیا، وگەیشتن بە ئارامی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاین ودینداری گرنگترین شتە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا باسیکرد لە نزاکەیدا.
  2. ئاین ودینداری مرۆڤ دەپارێزێت لە کردنی هەموو خراپە وشەڕێک.
  3. نزا كردن بۆ جێبەجێبوونی كاروبارە دونیاییەكان بۆئەوەی ئاینداری وقیامەتی چاك بێت.
  4. مەكروهیەتی تێدا نییە ئەگەر مرۆڤ هیوا بە مردن بخوازێت لە ترسی تووشبوون بە فیتنە لە ئایندا، یان ئەگەر داوای شەهید بوون بكات لە خوای گەورە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية