1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە

عَنْ سَلْمَانَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ رَبَّكُمْ حَيِيٌّ كَرِيمٌ، يَسْتَحْيِي مِنْ عَبْدِهِ إِذَا رَفَعَ يَدَيْهِ إِلَيْهِ أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا».

لە سەلمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە».

(حەسەن - باش) (أبو داود والترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 1488

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانمان دەدات بۆ بەرزكردنەوەی دەستەكان لەكاتی نزا كردندا، وپێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- (زۆر بەشەرمە)، وناوەستێت لە بەخشین، وئەوەی بەندە پێی خۆش بێت؛ بۆی جێبەجێی دەكات، وئەوەی زیانی پێبگەیەنێت؛ دووری دەخاتەوە لێی، خودا (بەخشندەیە) دەبەخشێت بەبێ داوا كردن؛ ئەی سەبارەت بە ئەوەی داوا دەكات! شەرم دەكات لە بەندەی ئیمانداری بەوەی دەستەكانی بگێڕێتەوە بە بەتاڵی وغەمباریەوە لەئاست وەڵامدانەوە؛ پاش ئەوەی دەستەكانی بەرز كردەوە بۆ نزا وپاڕانەوە وداوا كردن لە پەروەردگاری.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەرچەندە مرۆڤ هەژاری حاڵی خۆی وبەندایەتی زیاتر دەرببڕێت بۆ خواى گەورە، ئەوا هیوا هەیە ئەمە هۆکار بێت بۆئەوەى نزاکانى زووتر وەڵام بدرێتەوە.
  2. هاندان بۆ نزا كردن، وسوننەتە دەستەكانی بەرز بكاتەوە لەكاتی نزادا؛ وئەمە هۆكارە بۆ وەڵامدانەوەی.
  3. ڕوونكردنەوەی فراوانی بەخشندەیی وڕەحمەتی خوای گەورە بەرامبەر بەندەكانی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

45 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية