1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ حَلَفَ فَقَالَ فِي حَلِفِهِ: وَاللَّاتِ وَالعُزَّى، فَلْيَقُلْ: لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمَنْ قَالَ لِصَاحِبِهِ: تَعَالَ أُقَامِرْكَ، فَلْيَتَصَدَّقْ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 4860

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە سوێند خواردن بە جگە لە الله؛ چونكە ئیماندار تەنها سوێند بە الله دەخوات، وپێمان ڕادەگەیەنێت هەركەسێك سوێند بە جگە لە الله بخوات وەكو سوێند خواردن بە لات وعوزا -كە دوو بت بوون دەپەرستران لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلام)- یان سوێند خواردن بە شتێكی تر؛ ئەوا واجبە دەستبەجێ بڵێت: (لا إله إلا الله)، وئەمە كەفارەتی سوێند خواردنە بە جگە لە الله.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو كەسەی بە هاوڕێكەی بڵێت: وەرە با قومار بكەین، (قومار: ئەوەیە دوو كەس یان زیاتر كێبڕكێ بكەن لەسەر شتێك وئەوەی بردیەوە پارەی كۆكراوەكەی نێوانیان دەباتەوە، ولەوەیە هەریەكێكیان تووشی دۆڕان یان بردنەوە بێت)، ئەوەی ئەم قسەیە بكات؛ واجبە شتێك بكاتە خێر وەكو كەفارەتێك بۆ بانگەشە كردنەكەی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوێند خواردن دەبێت تەنها بە الله وناوەكان وسیفەتەكانی بێت.
  2. سوێند خواردن بە جگە لە الله ؛ حەرامە، ئینجا ئەگەر سوێند خواردن بێت بە بتەكان وەكو لات وعوزا، یان سوێند خواردن بە سپاردە، یان سوێند خواردن بە پێغەمبەر وهتد.
  3. خەتابی دەڵێت: سوێند خواردن دەبێت بە پەرستراوی بەمەزن دانراو بێت، بۆیە ئەگەر سوێند بە لات وپەرستراوەكانی تر بخوات ئەوا خۆی چواندووە بە كافرەكان، بۆیە فەرمانیپێكراوە فریای خۆی بكەوێت بە ووتنی وشەی تەوحید.
  4. ئەو كەسەی سوێند بە جگە لە الله بخوات ؛ كەفارەتی سوێندی لەسەر نییە، بەڵكو دەبێت تەوبە وئیستیغفار بكات ؛ چونكە ئەم تاوانە گەورەترە لەوەی جگە لە تەوبە كردن ببێتە كەفارەت بۆی.
  5. حەرامێتی قومار كردن بە هەموو شێوازەكانی، قومار كردن خوای گەورە -سبحانه وتعالی- حەرامی كردووە و لەگەڵ مەی وبتەكاندا باسیكردووە.
  6. واجبێتی گەڕانەوە لە تاوانکردن لە کاتی کردنی.
  7. هەرکەسێک خراپەیەکی کرد دەبێـت لە پاشی چاکەیەک ئەنجامبدات؛ چونکە چاکەکان خراپەکان دەسڕنەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية