1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-}

عَنْ ‌أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ:
كَانَ أَهْلُ الْكِتَابِ يَقْرَؤُونَ التَّوْرَاةَ بِالْعِبْرَانِيَّةِ، وَيُفَسِّرُونَهَا بِالْعَرَبِيَّةِ لِأَهْلِ الْإِسْلَامِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا تُصَدِّقُوا أَهْلَ الْكِتَابِ وَلَا تُكَذِّبُوهُمْ، وَقُولُوا: {آمَنَّا بِاللهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} [البقرة: 136] الْآيَةَ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئەهلی کتێب تەوراتیان بە عیبرانی دەخوێندەوە، وبە عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-} [البقرة: 136] -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 4485

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە تووشبوون بە هەڵخەڵەتاندن وسەرسامی بەوەى ئەهلی کیتاب -جولەکە وگاوڕەکان- دەیگێڕنەوە لەنێو کتێبەکانیان، جولەکەکان لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەوراتیان بەزمانى عیبری دەخوێندنەوە؛ ئەمیش زمانى جولەکەکانە، وبە زمانى عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەهلی کیتاب بەڕاست دامەنێن و بەدرۆزنیان مەزانن، ئەمە لەشتێکدا کە نەزانرێت ڕاستە یان درۆیە؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى پێمان کردووە کە باوەڕمان بەوە هەبێت کە دای بەزاندووە بۆمان لە قورئان، وئەوەى دای بەزاندووە بۆ سەر ئەوان لە کتێبەکان، بەڵام هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ناسینەوەى ئەوەی ڕاستە ودروستە لەوەی چەوت وهەڵەیە لەنێو ئەو کتێبانەدا ئەگەر لە شەریعەتی ئێمەدا شتێک نەهاتبێت بۆ جیاکردنەوەى ڕاست لە هەڵە تێیاندا، ئەگەر هیچ بەڵگەیەک نەبوو ئەوا دەوەستین، بەڕاستگۆیان نازانین؛ بۆئەوەى نەبینە هاوەڵیان لەوەى دەستکاریان کردووە، وبە درۆزیان نازانین؛ لەوەیە ڕاست ودروست بێت، لەم حاڵەتەدا نکۆڵی دەکەین لەوەى فەرمانمان پێکراوە باوەڕمان پێی هەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان کردووە کە بڵێین: ﴿آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ﴾ واتە: ﴿ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دای بەزاندووە بۆمان و به‌وه‌ش كه دای بەزاندووە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین﴾ [البقرة: 136].

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەوەى ئەهلی کیتاب -جولەکە وگاوڕەکان- باسیان کردووە سێ بەشە: بەشێکیان بەپێی قورئان وسونەتە ؛ بەڕاست دادەنرێت، وبەشێکیان پێچەوانەى قورئان وسونەتە ئەمە پوچەڵە وبەدرۆی دادەنێین، وبەشێکی تریان نە لە قورئان ونە لە سونەتدا ئاماژە بۆ ڕاستی وپوچەڵێتی نەهاتووە، ئەمە دەگێڕدرێتەوە و نە بەڕاست دادەنرێت و نە بە درۆ لە قەڵەم دەدەرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو